ئیما سنودۆن، خانمێكی به‌ریتانیه‌و ته‌مه‌نی 36 ساڵانه كه ئاره‌زووی جوینی ئیسفه‌نج ده‌كات. ئیما به شێوه‌یه‌ك ئاره‌زووی جوینی ئیسفه‌نج ده‌كات و حه‌زی لێیه‌تی كه هاوڕێ و كه‌سوكاری له بۆنه‌كاندا له‌جیاتی گوڵ و دیاری ئیسفه‌نجی بۆ ده‌به‌ن. هاوسه‌ره‌كه‌شی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هه‌فتانه 14 ئیسفه‌نج ده‌جوێت. له‌باره‌ی هۆكاری ئاره‌زووه‌كه‌یه‌وه ئیما وتویه‌تی: ته‌مه‌نم نزیكه‌ی 25 ساڵان بوو كه پزیشك پێیوتم پوكم توشی هه‌وكردن بووه، منیش بۆ ئه‌وه‌ی ئازارم نه‌بێت به‌رده‌وام ئیسفه‌نجی ساردم خستووه‌ته سه‌ر پوك و ددانم و به‌وهۆیه‌وه هه‌ستم به ئارامی و نه‌مانی ئازار ده‌كرد، هه‌رئه‌وه‌ش هۆكاری ئه‌وه بوو ئالوده‌ی ببم و واملێبێت ئێستا به‌رده‌وام بیجوم. ئیما ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م تا له‌و خووه رزگارم بێت و بگه‌ڕێمه‌وه ئه‌و ساتانه‌ی ئیسفه‌نجم نه‌ده‌جوی. خاك - لانه كاشان س/ ده‌یلی مه‌یل
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure