1- بێده‌نگی ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی خانه نوێیه‌كانی مێشك ساڵی 2013 كۆمه‌ڵێك له لێكۆڵه‌ران و له‌وانه‌ش لێكۆڵه‌رانی زانكۆی Duke له ئه‌مریكا، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كاریگه‌ری بێده‌نگی و هه‌راهه‌را له‌سه‌ر مێشكی مشك، شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ریان بۆ ده‌ركه‌وت. ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه ته‌نها 2 كاتژمێر بێده‌نگی له‌ڕۆژدا ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی خانه نوێیه‌كانی مێشك له هیپۆتالاموس كه ناوچه‌یه‌كی گرنگی په‌یوه‌ندیداره به بیر، هه‌ست و فێربوون. 2- بێده‌نگی سترێس و دڵه‌ڕاوكێ كه‌مده‌كاته‌وه به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ته‌نانه‌ت رێژه‌یه‌كی كه‌می هه‌راو هوریاش كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك داده‌نێت و ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هۆڕمۆنی سترێس، دابه‌زینی توانای فێربوون، به‌رزبوونه‌وه‌ی گوشاری خوێن و ته‌نانه‌ت جه‌ڵده‌ی دڵ، كه ئه‌مانه رێك پێچه‌وانه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی بێده‌نگین. له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه له‌ساڵی 2006 و له‌لایه‌ن چه‌ندین لێكۆڵه‌ره‌وه ئه‌نجامدرابوو، له‌ڕێگای پێوانی ئاڵوگۆڕی گوشاری خوێن و ره‌وتی خوێن له‌مێشكدا، ده‌ركه‌وتبوو كه ته‌نها 2 خوله‌ك بێده‌نگی، هێوركه‌ره‌وه‌ترو ماندووحه‌سێنه‌ره‌وه‌تره له موزیكی ئارام. 3- بێده‌نگی ده‌بێته هۆی به‌گه‌ڕكه‌وتنی مێشك لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه مێشك ده‌چێته دۆخێكی تایبه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ فه‌راهم بكرێت تا له‌بێده‌نگی و دوور له‌هه‌راو هوریادا ئیشه‌كانی ئه‌نجام بدات. لێكۆڵه‌ران به ئینگلیزی به‌م دۆخه ده‌ڵێن " دۆخی ستاندارد" كه ده‌بێته هۆی به‌گه‌ركه‌وتنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ناو مێشكدا، كه ئه‌مه خۆی ده‌بێته هۆی داهێنه‌ری زۆرتر‌و ده‌ستڕاگه‌یشتنی باشتر به ئه‌زموونه‌كانی پێشووترمان. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure