28/9/2017 10:00 AM

پاریس سانت جێرمان سەركەوتنێكی مێژووی بەسەر یانەی بایرن تۆماركرد

لە جەولەی دووەمی یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئەروپا و لە یاری لوتكەی  چامپیۆنزلیگ هەردوو یانەی پاریس و بایرن میونخ رووبەرووی یە كبونەوەو یارییەكە بە سودی پاریسیەكان كۆتایی هات.

یانەكەی پاریس بە سود وەرگرتن لە هاندەرانی توانی سەركەوتنێكی گەورە بەسەر یانەكەی هەرێمی باڤاریا تۆمار بكات و سێ خاڵی گرنگی لێ وەرگرت .

دانێل ئەلڤێس بە ئەسیستێكی نیمار توانی لە خولەكی 2 دا یەكەم گۆڵی یارییەكە تۆماربكات ودواتر لە خولەكی 33 دا كاڤانی توانی دووەم گۆڵی یارییەكە بە سودی خاوەن یاریگا تۆمار بكات.

لە گێمی دووەمی یارییەكە نیمار وهاورێكانی باشتر دەركەوتن ودواجار توانیان لەرێگەی نیمارەوە سێیەم گۆڵی یارییەكە تۆمار بكەن.

بەو بردنەوەیەش پاریس سانت جێرمان سێخاڵی تری وەرگرت و ئێستا  بە شەش خاڵ خاوەنی پێشەنگی گروپەكەیەو بایرن بە هاوشانی سیسكا مۆسكۆ سێ خاڵی هەیە لە هەمان گروپدا.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved