28/9/2017 10:49 AM

مانچستەر یونایتد بە چوار گۆڵ پێشەنگی وەرگرت

لە یاری دووەمی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە قۆناغی كۆمەڵەكان یانەكەی خۆزێ مۆرینهۆ بەردەوامە لە پیشاندانی ئاستە بەرزەكەی ئەمجارە توانی بە چوار گۆڵ سێ خاڵ لە چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێـت.


یانەی شەیتانە سورەكان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان و لە وڵاتی روسیا توانیان بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی سیسكا مۆسكۆ ببەنەوەو سێخاڵی ترە وەربگرن.


گۆڵەكانی یارییەكە لۆكاكۆ دوو گۆڵ و مارتیال و موختاریان هەریەكە گۆڵێكیان تۆمار كرد,بەوبردنەوەیەش مان یونایتد بە شەش خاڵ لە پێشەنگی گروپەكەیدایەو لە یاری داهاتوودا لە ئەركێكی ئاسان رووبرەووی یانەی بەنفیكیا دەبێتەوە كە لە دوویاری رابردوو هیچ خاڵێكی بەدەست نەهێناوە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved