ئێمه حه‌زمان لێیبێت یان نا، ده‌موچاومان پڕه له گه‌نه (خاڵ و كونی ورد). سه‌دان گه‌نه‌ی میكرۆسكۆپی له كونه‌كانی ناو پێست و ده‌وروبه‌ری موو و گلانده دووگییه‌كانی ده‌موچاوی ئێمه‌دا ده‌ژین. به‌ڵام له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كان ده‌ریانخستووه كه گه‌نه‌كان له‌نێوان جیله‌كاندا ده‌مێننه‌وه. گه‌نه نه‌خشه‌ی ره‌چه‌ڵكی مرۆڤ په‌یڕه‌و ده‌كات توێژه‌رانی بواری سوڕی كامڵبوون له ئاكادیمیای زانستی كالیفۆرنیا توژێنه‌وه‌یان له‌سه‌ر DNA میتۆكۆندریایی گه‌نه‌كان ئه‌نجامداوه‌و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه مێژووی سوڕی كامڵبوونی ئه‌وان په‌یڕه‌وی له مرۆڤه‌كان ده‌كات. له‌م توژێنه‌وه‌یه‌دا لێكۆڵه‌ران گه‌نه‌ی ده‌موچاوی 70 كه‌س له به‌شه جیاجیاكانی جیهانیان ده‌رهێناو چوار هێڵی گه‌شه‌ی گه‌نه‌كانیان دۆزییه‌وه كه یه‌كیده‌گرته‌وه له‌گه‌ڵ ره‌چه‌ڵه‌كی به‌شداربووان كه له ئه‌فریقا، ئاسیا، ئه‌مریكای لاتین و ئه‌وروپا بوون. به‌وهۆیه‌وه لێكۆڵه‌ران هیوادارن بتوانن یارمه‌تیده‌ربن بۆ داڕشتنی نه‌خشه‌ی مێژووی ره‌چه‌ڵه‌كی مرۆڤ. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure