28/9/2017 02:04 PM

لێكۆڵه‌ران لایه‌نی شاراوه‌ی گرژی پێش سوڕی مانگانه‌ ده‌رده‌خه‌ن

سه‌رو خوار كردنی باری ده‌روونی و شه‌ڕانگێزی ته‌نها دوو نیشانه‌ی جه‌سته‌یی بچوكن كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سیندڕۆمی پێش سوڕی مانگانه‌، واته‌ PMS ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ نزیكه‌ی 8ی خانمان پێش سوڕی مانگانه‌ توشی ده‌بن.

PMS دۆخێكه‌ كه‌ هه‌وكردن بناغه‌ی سه‌ره‌كییه‌تی
لێكۆڵه‌رانی ئه‌مریكی په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌نێوان بیوماركر (هێما ژیان دركێنه‌كان) و نیشانه‌ پڕئازاره‌كانی PMS دۆزیوه‌ته‌وه‌. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ كه‌ 2,939 ژنی له‌خۆگرتبوو، ده‌ریخستووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی هه‌یه‌ له‌نێوان  PMSو گه‌شه‌ی پڕۆتینی hs-CRP ، پڕۆتێینی كاردانه‌وه‌ هه‌ڵگری زۆر هه‌ستیار) كه‌ هێمایه‌كه‌ بۆ ده‌رخستی هه‌وكردنی خوێن‌. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پزیشكان به‌بێ ئاگاداری له‌م فاكته‌ره‌ ده‌یانزانی ده‌رمانی دژی هه‌و (بۆ وێنه‌ ئیبۆبڕۆفێن) كاریگه‌رییه‌كی باشی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری سوڕی مانگانه‌ هه‌یه‌.

پرۆتین PMS پڕئازارتر ده‌كات
ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ دێت كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م پرۆتینه‌ له‌ناو خوێنی خانمێكدا زۆرتر بێت، ئه‌وه‌ هه‌وكردنه‌كه‌شی زۆرتر ده‌بێت و له‌ئاكامدا  PMSـێكی پڕئازارتریش ئه‌زموون ده‌كات.

لێكۆڵه‌ران نیشانه‌كانی ئه‌م پرۆتینه‌ به‌مشێوه‌یه‌ روونده‌كه‌نه‌وه‌:
* سه‌رو خوار كردنی مه‌زاج (باری ده‌روونی)
* ئازارو پێچپێداهاتنی سك
* هه‌ڵماسین، كرانه‌وه‌ی ئیشتیهاو به‌رزبوونه‌وه‌ی كێش
* ئازاری مه‌مك

PMS وه‌بیرهێنه‌ری جه‌ڵته‌ی دڵه‌
پرۆفیسۆر John Guillebaud ئازاری سوڕی مانگانه‌ به‌ ئازاری جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌شوبهێنێت ‌و ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده‌ زانیاری لێكۆڵه‌ران له‌سه‌ر فاكته‌ره‌كانی پشت PMS زۆرتر بێت، ئه‌وه‌ ئیمكانێكی زۆرتریان له‌به‌ر ده‌ست ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هێماكان ‌و ئازاره‌كانی PMS.

خاك – سیامه‌ند موهته‌دی
س/ illvet




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved