سێرجۆ ئەگوێرۆ ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی مان سیتی لە روداوێكی هاتوچۆدا توشی پێكان دەبێت و بۆ ماوەیەكی زورَ لە پێكهاتەی گواردیۆلا و ئەرجەنتین دور دەكەوێتەوە .
ئەگوێرۆ بۆ ئامادەبوون لە ئاهەنگی گۆرانیبێژی كۆڵۆمبیی مالۆما سەردانی هۆڵەندا دەكات بەڵام پێش گەیشتن بە فرۆكەخانە توشی روداێكی هاتوچو َ دەبێت و دوو لە پەراسووەكانی دەشكێت.
بەوهۆیەوە ئەگوێرۆ بۆماوەی دوو مانگ دادەبرێت و لە دوو یاری گرنگی ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال دادەبرێت و لە چەندین یاری مان سیتی دور دەكەوێتەوە .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure