به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خانمان رۆژانه گرنگی به به‌كارهێنانی مه‌یكه‌پ ده‌ده‌ن، پێویسته زانیاریان هه‌بێت له‌باره‌ی به‌رواری به‌كارهێنانی مه‌یكه‌پ، تا به‌رده‌وام به‌ئاگابیت له‌و ده‌رمانانه‌ی به‌كاریده‌هێنیت و بۆ ئه‌وه‌ی پارێزی له ته‌ندروستی ده‌موچاوت بكه‌یت. ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه له‌سه‌ر پاكه‌تی هه‌ندێك له‌و ده‌رمانانه‌ی خانمان به‌كاریده‌هێنن به‌رواره‌كان نوسراون تا بزانیت تا كه‌ی ده‌توانیت سوودیان لێوه‌ربگریت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا هه‌موو مهیكهپێك زانیاری به‌پێی پێویست گرنگی پێنه‌دراوه‌و به‌رواری به‌كارهێنانی له‌سه‌ر نیه، بۆیه ئارایشتكاران ئه‌م چه‌ند زانیارییانه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه: 1- ماسكارا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ تا ساڵێك به‌كاردێت. 2- ئه‌ساس بۆ ماوه‌ی ساڵێك به‌كاردێت، ئه‌و ئه‌ساسانه‌ی مادده‌ی رۆنیان تێدایه به‌رواری كۆتاییان ساڵ و نیوێكه. 3- پاوده‌ر بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌كاردێت. 4- سوراو بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌كاردێت. 5- قه‌ڵه‌می چاو و ده‌رمانی پشتچاو بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌كاردێت. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure