له بابه‌تێكدا له سایتی سیدتی سێ مۆدێلی نوێی تاج بۆ سه‌ری بوك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ده‌توانن بۆ رۆژی ئاهه‌نگه‌كه‌یان به‌كاریبهێنن و به‌جوانترین مۆدێلی ئه‌م وه‌رزه ناده‌برێن و ره‌نگیان ئاڵتونییه‌و له‌گه‌ڵ شێوازی رێكخستنی قژیدا شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ده‌به‌خشێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئارایشتكاران ئه‌م سێ مۆدێله‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه: 1- تاجی ئاڵتونی سه‌رلا ئه‌م مۆدێله بۆ به‌شی ئه‌ملاولای قژی بوكه‌كه ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌ی تاجه‌كانی تره‌وه كه سه‌رجه‌میان له‌سه‌ر سه‌ریان داده‌نرێت. ئه‌م مۆدێله‌ش زیاتر بۆ ئه‌و قژانه گونجاوه كه بۆ خواره‌وه جوانكاری تێدا ده‌كرێت واتا قژه‌كه كۆناكرێته‌وه. 2- تاجی ناوچه‌وان ئه‌م مۆدێله‌یان له ناوچه‌وانی بوكه‌كه داده‌نرێت و به‌هه‌مانشێوه وا جوانتره هه‌موو قژه‌كه كۆنه‌كرێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره ره‌نگێكی ماكیاجیش ده‌گونجێت. 3- تاجی شه‌فاف ئه‌مجۆره تاجه له‌هه‌موویان جوانتر ناوده‌برێت به‌وپێیه‌ی بۆ هه‌موو جۆره قژو ره‌نگێكی قژ ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌توانیت له‌سه‌ر سه‌رت یان له‌ملاو لای قژت دایبنێیت، ته‌نانه‌ت ده‌توانیت وه‌كو شێوه‌ی وێنه‌كه‌ش بیهێنیته پێچه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مجۆره تاجه نه‌رمه‌و ده‌توانیت خۆت شێوازی جیاوازی لێ دروست بكه‌یت. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure