1/10/2017 09:43 AM

مان سیتی یاری لوتكەی لە چێڵسی بردەوە

لە یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی پریمەرلیگدا یانەی مانسیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی توانی بردنەوەیەكی گرنگ بەسەر یانەی پاڵەوانی وەرزی پێشوو تۆمار بكات.


چێڵسی لە نێو هاندەران و یاریگای ستامفۆرد بریج  رووبەرووی یانەی مانسیی بویەوەو یارییەكەی بە تاكە گۆڵێك پێ دۆراند.


گۆڵی یارییەكە هەتا خولەكی 67 درەنگ كەوت كاتێك دی بروینی بەلجیكی بە لێدانێكی بەهێز تۆری گۆڵی چێڵسی هەژاندو سێ خاڵی گرنگی لە پاڵەوان وەرگرت.


بەوبردنەوەیەش مان سیتی توانی پارێزگاری لە پێشەنگی خولەكە بگرێت بە 19 خاڵ هاوشانی مان یونایتد كە بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی دووەمدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved