هه‌ندێك شت هه‌یه له‌ڕۆتینی ڕۆژانه‌ی هه‌موو كه‌سێك ئه‌گه‌ر پێی نه‌زانرێت ڕه‌نگه له جگه‌ره كێشان مه‌ترسیدارتر بن. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی ئه‌نتاریۆی كه‌نه‌دا به‌پێوه وه‌ستان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و چه‌ند نه‌ریتێكی ڕۆژانه وه‌ك جگه‌ره كێشان زیانبه‌خشه. ئه‌و زانا كه‌نه‌دییانه دوای توێژینه‌وه‌یه‌كیان كه ماوه‌ی 12 ساڵی خایاندووه و نزیكه‌ی 7 هه‌زار كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌نتاریۆ به‌شدارییان تێدا كردووه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی له‌شوێنی ئیشه‌كانیان بۆ ماوه‌ی زۆر به پێوه ده‌وه‌ستن زیاتر تووشی نه‌خۆشی دڵ ده‌بن به به‌راورد به‌وانه‌ی كه به درێژایی ڕۆژ دانیشتوون. ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌رچه‌نده دانیشتن بۆ ماوه‌ی زۆر و بێ جووڵه ده‌بێته هۆی هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه و نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م و پیریی پێشوه‌خته، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه به‌پێوه وه‌ستانی زۆریش كارێكی زۆر باش بێت. له‌مباره‌یه‌وه (پیته‌ر سمیت) ئاماده‌كه‌ری توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت» تێكڕای تووشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ لای ئه‌وانه‌ی به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردبوو و زۆربه‌ی كات به پێوه بوون له‌شوێنی كاره‌كانیان، هاوشێوه‌ی تێكڕای توشبوون به نه‌خۆشیی دڵ بوو له نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕۆژانه جگه‌ره ده‌كێشن یان ئه‌وانه‌ی كه به ده‌ست قه‌ڵه‌ویی زۆره‌وه ده‌ناڵێنن». زۆر به پێوه وه‌ستان له كاتی كاركردندا ده‌بێته هۆی په‌ستانی زۆر له‌سه‌ر ده‌ماره‌كان و ئۆكسیده‌ی ناو خوێن زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ. هه‌روه‌ها زۆر وه‌ستان به پێوه هۆكارێكی سه‌ره‌كی پشت ئێشه‌ی درێژ خایه‌نه و ده‌بێته هۆی شێواندنی ماسوولكه‌كانی لاق و زۆر جاریش لار بوونه‌وه‌ی ئێسكی قاچه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه. ئاماده‌كه‌رانی توێژینه‌وه‌كه ڕێنمایی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه كاره‌كه‌یان وا ده‌خوازێت زۆر به پێوه بووه‌ستن كه ناو به ناو له شوێنێكدا ڕاكشێن بۆ ئه‌وه‌ی ماسولكه و ده‌ماره‌كانی قاچیان بحه‌سێته‌وه و خوێن به ئاسانی له جه‌سته‌یاندا هاتوچۆ بكات، هه‌روه‌ها پێویسته دوای گه‌ڕانه‌وه له سه‌ر كار ماوه‌یه‌كی چه‌ند خووله‌كێك قاچه‌كانیان به ئاوی شله‌تێن بشۆن و دواتریش له شوێنێكدا ڕابكشێن و قاچه‌كانیان به شوێنێكی به‌رزت له ئاستی سه‌ریانه‌وه ڕاگیر بكه‌ن. سه‌رچاوه: الصحه والحیاه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure