لە یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی خولی لالیگای ئیسپانی دا هەردوو یانەكەی ركابەر توانیان بردنەوە بە دەست بهێنن.
بەرشەلۆنە بە هۆی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمەكەی لە لایەن پۆلیسەوە رێگری لێ كرا كە هاندەرانی یانەكەی بەشداری یارییەكە بكەن بۆیە بە ناچاری یانەكەی كەتەلۆنیا بە بێ ئامادەبونی هاندەر توانی لە یانی لاس پالاماس بە سێ گۆڵی بێوەڵام بردنەوە تۆمار بكات.
گۆڵەكانی یارییەكە بۆسكێت گۆڵێك و دوو گۆڵەكەی تر میسی تۆماری كرد ,بەتۆماركردنی ئەوگۆلانەش میسی كۆی گۆڵەكانی بەرز كردەوە بۆ 11 گۆڵ و بەرشەلۆنەش بە 21 خاڵ لە پێشەنگ مایەوە .
لە یارییەكی تردا یانەی ریاڵ مەدرید توانی بە دوو گۆڵی ئیسكۆ سێ خاڵی تر وەربگرێت و خاڵەكانی بەرز بكاتەوە بۆ 14 خاڵ.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure