دوای گه‌ڕانه‌وه‌ت له گه‌شت به‌هۆی پله‌ی گه‌رمی كه‌شوهه‌واو تیشكی خۆره‌وه ته‌ندروستی قژت زۆر خراپ ده‌بێت، زۆرجار خانمان دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له گه‌شت په‌نا ده‌به‌ن بۆ ئارایشتگا بۆ بڕینی قژیان، به‌ڵام پێشئه‌وه‌ی قژت ببڕیت باشتره سه‌ره‌تا خزمه‌تی بكه‌یت. رێنمایی ته‌ندروست بۆ خزمه‌تكردنی قژت دوای گه‌ڕانه‌وه له گه‌شت: 1- سه‌ره‌تا قژت به شامپۆو موكه‌یه‌فێكی پڕڤیتامین بشۆ، كه شامپۆ بۆ خزمه‌تكردنی قژ هاوكاره بۆ به‌هێزكردنی ته‌ندروستی قژ له‌كاتێكدا قژت زۆر هیلاكه، هه‌روه‌ها سه‌ردانی ئارایشتگا بكه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌باره‌ی قژت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی پێویسته بزانیت كام جۆره شامپۆو موكه‌یه‌فه بۆ ته‌ندروستی قژت باشه. 2- دوای گه‌ڕانه‌وه‌ت له گه‌شت نه‌ك ته‌نها باری ته‌ندروستی قژت هیلاكه، به‌ڵكو ته‌ندروستی پێستی سه‌رت به‌هه‌مانشێوه هیلاك بێت، جگه له ته‌ندروستی قژ هه‌روه‌ها گرنگی به ته‌ندروستی سه‌رت بده، له‌كاتی شۆردنی سه‌رت پێستی سه‌رت به په‌نجه‌كانت مه‌ساج بكه، به‌وشێوه‌یه پێستی سه‌رت نوێ ده‌بێته‌وه. 3- هه‌روه‌ها گرنگی به به‌كارهێنانی حه‌مام زه‌یت بده، بۆ خزمه‌تكردنی قژت بۆ ماوه‌ی 1 شه‌و حه‌مام زه‌یت به‌قژته‌وه بهێڵه‌ره‌وه تا قژت زۆرترین ڤیتامین وه‌ربگرێت. 4- بۆ وشكردنه‌وه قژت به‌هه‌وای سروشتی ده‌ره‌وه وشكبكه‌ره‌وه، راسته كه وشككردنه‌وه‌ی قژ به‌هه‌وای سروشتی كاتی زیاتر ده‌وێت، به‌ڵام زیانی نیه بۆ ته‌ندروستی قژ. 5- دوای ئه‌وه‌ی قژت بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته باش خزمه‌تكرد، سه‌رتاڵه‌كانی قژت ببڕه، دوای بڕینی قژت به‌رده‌وامبه له خزمه‌تكردنی قژت. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure