هه‌وڵێكی تیرۆركردنی سه‌رۆك مام جه‌لال یه‌كێك له یاده‌وه‌رییه‌كانم بۆ مێژوو د. زریان پاییزی 1981 خڕی ناوزه‌نگ كاتژمێر 10:00ی به‌یانی بوو له نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕشی قوڵه‌هه‌رمێ بووم، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش و برینداره‌كان بووین. مام جه‌لال كه باره‌گای له نێوزه‌نگ بوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی ده‌سته‌ی خۆی ناردبوو به‌دوامداو وتی كاری په‌له‌ی پێته، منیش ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵی چووم.. كه چوومه ژوره‌وه مام پیاوێكی باریكه‌ڵه‌ی ته‌مه‌ن سی ساڵێكی له‌گه‌ڵ دانیشتبوو. مام جه‌لال پێیناساندم و وتی ئه‌مه "د.ف"ـه با بۆ خۆی چیرۆكه‌كه‌ی بگێڕێته‌وه. ئه‌و ده‌ستیپێكردو وتی: من دكتۆرام هه‌یه له نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی. له ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر كوشتنی ژنه ئه‌ڵمانیه‌ك 12 ساڵ حوكمدرابووم و له به‌ندیخانه بووم. رۆژێكیان پیاوێك كه نه‌مده‌نایسی داوای چاوپێكه‌وتنی كردبووم له به‌ندیخانه. پیاوه‌كه عه‌ره‌ب بوو و پاش هه‌واڵ پرسین به ده‌نگێكی نزم وتی كه ئه‌و سه‌ر به موخابه‌راتی عیراقیه‌و هاتووه ده‌ربازم بكات له به‌ندیخانه به مه‌رجێك كه كاریان بۆ بكه‌م. منیش كه بێ هیواو خه‌مناك بووم و له‌جیاتی به‌سه‌ربردنی 12 ساڵ له به‌ندیخانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی بێ ڕاوه‌ستان قبوڵم كرد.. پێیوتم خۆت شێت بكه‌و ئێمه واده‌كه‌ین بتگوازینه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی و له‌وێشه‌وه ئه‌تدزین بۆ ده‌ره‌وه. پاش چه‌ند رۆژێك پلانه‌كه‌مان وه‌ك داڕ‌ێژرابوو به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدا. كاتێك به‌خۆم زانی له سه‌فاره‌تی عیراق بووم و له‌وێشه‌وه پاسپۆرتی دیبلۆماسیان بۆ كردم به ناوێكی تر‌و هه‌تا ناو فڕۆكه‌ش له‌گه‌ڵم بوون و راسته‌وخۆ بۆ به‌غدا. ساڵانێكی زۆربوو ماڵی باوكم له به‌غدا بوو له‌گه‌ڵ دایكم له‌وێ ده‌ژیان. پاش چه‌ند رۆژێك پشوودان، موخابه‌رات هاتن به‌دوامداو منیان برد بۆ لای "فازل البراك". له ژووره‌كه‌ی دانیشتم پێیوتم كه منیان ته‌نها بۆ یه‌ك كار ده‌وێت و بۆ ته‌نها یه‌ك مه‌به‌ست منیان له به‌ندیخانه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌رباز كردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌مان بۆ ئه‌نجام بده‌یت ئه‌وا یه‌ك ملیۆن دینارت ده‌ده‌ینێ. "یه‌ك ملیۆن دیناری ساڵی 1981 ده‌یكرده زیاتر له 3 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی" هه‌روه‌ها به‌ڵێنیان پێدام كه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تم بۆ دابنێن له به‌غدا. ئه‌گه‌ركاره‌كه‌شیان بۆ نه‌كه‌م یان ناپاكیان لێبكه‌م ئه‌وا دایك و باوكم له به‌غدا له‌به‌ر ده‌ستی ئه‌وان ده‌بن وه‌ك بارمته. ئه‌ركه‌كه‌یان به‌وردی بۆ باسكردم كه به‌مشێوه‌یه بوو: له‌به‌رئه‌وه‌ی ماڵی ئێمه خزمایه‌تیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ماڵی مام جه‌لال، به‌ئاسانی بڕوام پێده‌كرێت و ده‌بێت په‌یوه‌ندی به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكه‌م و وه‌ك دكتۆرێك چه‌ند كه‌بسولێكیان دامێ كه ئه‌مانه‌ن "8 كه‌بسوولی سپی له‌ناو شوشه‌یه‌كی بچووكی ده‌رمان بوو له‌ده‌ستی دابوو" وتی: ئه‌مانه ساینایدی پۆتاسیۆمیان تێدایه‌و هه‌ردانه‌یه‌كی ده‌توانێت فیلێك بكوژێت. پێیانوتم وه‌ك دكتۆرێك ئه‌م ده‌رمانه بده به مام جه‌لال كه نه‌خۆش كه‌وت یان بیكه ناو خواردن بۆی و مه‌به‌ستیان ته‌نها خودی مام جه‌لال بوو و ده‌یانوت خۆت به كه‌سی تره‌وه خه‌ریك مه‌كه با كه‌شف نه‌بیت. چه‌ند جارێك منیان هێناو برد بۆ موخابه‌رات و هه‌رجاره‌ی یه‌كێكم ده‌بینی، هه‌تا دواجار ئێواره‌یه‌ك منیان برده لای خودی سه‌دام به‌چاو به‌ستراوی و پاش پشكنینێكی زۆر چڕ‌و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای چه‌ند ژوورێك چاویان كردمه‌وه‌و خۆم له ژووری سه‌دام بینیه‌وه.. سه‌دام داینیشاندم و پاش به‌خێرهاتنم ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێیاندابووم ئه‌گه‌ر ئه‌ركه‌كه ئه‌نجامبده‌م دووپاتكرده‌وه‌و وتی: زۆر زیاتریشت بۆ ده‌كه‌ین و هه‌مووی له لاپه‌ڕه‌یه‌ك نوسرابوون و له‌به‌رچاوی خۆم ئیمزای كرد‌و دایه ده‌ستم، منیش كردمه ناو جانتا دیبلۆماسیه‌كه‌ی كه پێمبوو. گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه‌و هه‌موو گیانم ئه‌له‌رزی له‌ترسا. زۆر په‌شۆكابووم و باوكم زۆر په‌رۆشم بوو ناچار هه‌موو دۆخه‌كه‌م بۆ باسكرد. جانتا دیبلۆماسیه‌كه‌م كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌كه‌ی سه‌دام نیشانی باوكم بده‌م به‌ڵام نامه‌كه نه‌مابوو، ته‌نانه‌ت شوێنه‌واریشی نه‌بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی بووبێت به هه‌ڵم و له‌و بڕوایه‌م هه‌ر واش بووبێت چونكه ئه‌وجۆره كاغه‌زه هه‌ن. باوكم دوای زانینی مه‌سه‌له‌كه زۆر نه‌سیحه‌تی كردم كه ئه‌و كاره نه‌كه‌م و گوێ نه‌ده‌مه ژیانی ئه‌و و دایكم، چونكه مام جه‌لال هه‌م خزمه‌و هه‌م ئه‌و سه‌ركرده‌و هیوای گه‌لێكه.. ئه‌وه‌بوو پاش چه‌ند رۆژێك پیاوه‌كانی موخابه‌رات له‌گه‌ڵم هاتن هه‌تا قه‌ڵازێ و له‌وێ ته‌سلیمی قاچاخچیه‌كانی ده‌هاتنه سنووری ئێران و دۆڵی نێوزنگیان كردم. دوو بار وڵاخیان له‌هه‌موو پێداویستییه‌كان بۆ ئاماده‌كردبووم ته‌نانه‌ت ده‌رمانی كێچ و ئه‌سپێش كه ئێمه‌ی هه‌راسان كردبوو. ئه‌وه‌بوو چیرۆكی د.ف به‌كورتی. نیوه‌ڕۆ داهات له خزمه‌تی مام. كێ بێت له مام سه‌خی تر؟؟ وتم: ده‌ڕۆم. وتی: نابێت، به‌ڵكو به‌بۆنه‌ی تۆ مریشكێك ده‌خۆین. نیوه‌ڕۆ میوانی خوانی ئه‌و پیاوه مه‌زنه بووین كه سه‌دام ویستی به‌ده‌ستی خۆی ده‌رمانخواردی بكات. پاش نانخواردنمان مام د.ف ته‌سلیم به من كرد‌و وتی له‌گه‌ل خۆتی دابنێ له نه‌خۆشخانه، به‌ڵام چاودێری بكه‌و هه‌رچییه‌ك بكات تۆ لێی به‌رپرسیاری. بۆ ئێواره‌كه‌ی فه‌رهاد سه‌نگاوی به ده‌نگه زوڵاڵه‌كه‌ی له ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه د.ف په‌یوه‌ندی به شۆڕش و ی.ن.ك كردووه كه نیشانه‌ی گه‌ییشتنی د.ف به شوێنی مه‌به‌ست بوو له‌گه‌ڵ موخابه‌راتی عیراق. د.زریان عوسمان خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure