زۆرینه‌مان كه له ده‌وام ده‌گه‌ڕێینه‌وه یان كاتێك زۆر ماندووین، له‌پێناو ئارامبوونه‌وه په‌نا ده‌به‌ینه شوێنه سه‌وزو بێده‌نگه‌كان. به‌ڵام له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كه دیمه‌نی ده‌ریا كاریگه‌ری زۆرتره. ده‌نگه‌ده‌نگی كه‌متر ده‌بێته مایه‌ی خۆشحاڵی لێكۆڵه‌رانی زانكۆی Canterbury و زانكۆی Michigan State له‌ڕێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه جوگرافییه‌كان له هه‌ردوو ناوچه‌ی سه‌وزو شینی نیوزلاند، بۆیان ده‌ركه‌وت كه دیمه‌نی ده‌ریا له‌چاو دیمه‌نه سه‌وزه‌ڵانییه‌كان هه‌ستێكی ئه‌رێنی زۆرترمان پێده‌بخشن. به وته‌ی لێكۆڵه‌ر Amber Pearson هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه ده‌ریا دیمه‌نێكی سروشتی هه‌یه، به‌ڵام له شاره گه‌وره‌كان ناوچه سه‌وزه‌ڵانییه‌كان مرۆڤێكی زۆر له‌خۆده‌گرن كه هه‌ندێكیان دێن بۆ وه‌رزش و هێندێكی تریش بۆ یاری. گه‌ر ئێمه بڕوانینه دارستانێكی ته‌واو سروشتی، له‌وانه‌یه ئاكامێكی تر وه‌ربگرین. پلان بۆ سروشتی كردنی دیمه‌نی شاره‌كان گه‌ر له داهاتوودا له‌ناو پلانی شاره‌كاندا هه‌وڵ بۆ بیناكردنی زۆرتری بینا به‌رزه‌كان بدرێت، ده‌رفه‌تێك سازده‌بێت تا كه‌سانێكی زۆرتر بتوانن سوود له دیمه‌نی ده‌ریا وه‌ربگرن و هه‌ر به‌وهۆیه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به په‌شێوی و خه‌مۆكی بۆ كه‌سانی دانیشتووی شاره گه‌وره‌كان كه‌متر ده‌بێته‌وه. (ئه‌م به‌شه تایبه‌ته به ئه‌وروپا كه زۆربه‌ی وڵاته‌كانی یان له‌سه‌ر ده‌ریان یان ده‌ریایان لێ نزیكه). خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure