1- خه‌و یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ مێشك لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له زانكۆی Notre Dame له ئه‌مریكا ده‌ریخستووه كه مرۆڤ زانیارییه نوێیه‌كانی باشتر دێته‌وه بیر گه‌ر دوای وه‌رگرتنیان بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م بخه‌وێت. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌مشێوه‌یه زانیارییه نوێیه‌كان له‌ژێر گوشاری بیروبۆچوونه جیاوازه‌كاندا تێكناچن و كێشه‌یه‌كیان بۆ سازنابێت. 2- یارمه‌تی مێشكی خۆتان بده‌ن بۆ سه‌ركه‌وتن گه‌ر سویچی ئۆتۆمبێله‌كه‌تان له شوێنێك دانا، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت گه‌ر به ده‌نگی به‌رز شوێنی سویچه‌كه بڵێنه‌وه. لێكۆڵه‌ران له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئاماژه به ده‌نگی به‌رز وه‌ك یه‌كێك له ساكارترین شێوازه‌كان یارمه‌تیده‌ره بۆ بیركه‌وتنه‌وه‌ی زانیارییه نوێیه‌كان. 3- ده‌ستتان مشت بكه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی له ساڵی 2013 ده‌ریخستووه كه گوشینی تۆپێكی لاستیكی به‌ده‌ستی راست، پێشئه‌وه‌ی زانیارییه‌كی نوێ وه‌ربگریت و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی هه‌مان كار به ده‌ستی چه‌پ كاتێك ده‌ته‌وێت ئه‌م زانیارییه نوێیانه‌ت بێته‌وه یاد، كاریگه‌رییه‌كی باشی ده‌بێت و ده‌توانێت سوودمه‌ند بێت له هه‌ردوو بواری فێربوون و بیركه‌وتنه‌وه‌دا. لێكۆڵه‌ڕان ده‌ڵێن كه هه‌ركام له‌و جووڵانه ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ت و په‌یوه‌ندیدار له‌ناو مێشكدا به‌گه‌ڕده‌خه‌ن. 4- سه‌مای سالسا وه‌رزشێكی باشه بۆ مێشك لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به به‌رده‌وامی سه‌ما ده‌كه‌ن له داهاتوودا كه‌متر توشی تێكچوونی مێشك ده‌بن. به‌تایبه‌ت سالساو رێگی زۆرترین یارمه‌تیان له‌م بواره‌دا به مێشك گه‌یاندووه. 5- خواردنی ماسی مێشك به‌هێز ده‌كات گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت ژماره ته‌له‌فۆنه‌كان و زانیارییه گرنگه‌كانت باشتر بێته‌وه یاد، ئایدیایه‌كی باشه كه سه‌وزه، مریشك و ماسی زۆرتر بخۆیت و خواردنی گۆشتی سوور‌و به‌رهه‌مه‌كانی شیر كه‌مبكه‌یته‌وه. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له زانكۆی Alabama ئه‌نجامدراوه‌و ده‌ریخستووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له خواردندا رێجیمی خواردنی مه‌دیته‌رانه‌یی ره‌چاو ده‌كه‌ن، كه خاوه‌نی رێژه‌یه‌كی زۆری ئۆمێگا3ـه، 19% كه‌متر توشی كێشه‌ی لاوازبوونی مێشك دێن. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure