15/10/2017 09:16 AM

لە پریمەرلیگ و لالیگا یاری لوتكە بەیەكسان بوون كۆتایی هات

لە هەفتەی هەشتەمی خولی پریمەرلیگداو لە یاری لوتكەی هەفتەكە بە كلاسیكۆی خولی ئینگلیزی بەناوبانگە یانەی لیڤەرپوڵ لە نێویاریگای ئەنفێڵدا پێشوازی لە یانەی شەیتانە سورەكان كرد.
لەویارییەدا كە هەردوو یانە زۆر هەوڵی گۆڵكردنیان دەدا بەڵام گێمی یەكەمی یارییەكە دوای چەند مەترسیەك بۆ گۆڵ كۆتایی هات,لەگێمی دووەمدا هەرچەندە راهینەران گورانكارییان لە یارییەكە ئەنجامدا بەڵام ئەو گێمەش وەك گێمی یەكەم بەبی َگۆڵ كۆتایی هات و هەردوو یانەی لیڤەرپول َو مان یونایتد بە خاڵێكی یارییەكە رازی بوون.
ئێستا مان یونایتد بە 20 خاڵ لە پلەی دووەمدایەو لیڤەرپوڵ بە 13 خاڵ لە پلەی هەشتەمدایە.


لەیارییەكی تردا لە یاری لوتكەی لالیگادا یانەی بەرشەلۆنە بە گۆڵێك لەگەڵ یانەی ئەتلەنتیكو َمەدرید یەكسان بوو ,یارییەكە لە نێو یاریگای وانا میترۆ پۆتینای یاریگای نوێی یانەی هیندییە سورەكان بوو.
لەخولەكی 21 ساول نێرگز گۆڵی یەكەمی یارییەكەی بۆ ئەتلەنتیكو َمەدرید تۆمار كرد .
گێمی دووەمی یارییەكە بووە گێمی راهێنەران و لەخولەكی 82 دا سوارێز توانی ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە و خاڵێكی ئەویارییە زەحمەتە ببەخشێتەیانەكە.
بەرشەلۆنە بە 22 خاڵ لەپلەی یەكەم مایەوەو ئەتلەنتیكۆش بە 16 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved