15/10/2017 09:24 AM

لازیۆ یەكەم شكستی توشی پاڵەوان كرد

لەیارییەكانی هەقتەی هەشتەمی خولی پلەیەكی ئیتاڵیا یانەی لازیو َتوانی بردنەوەیەكی گرنگ بەدەست بهێنێت.


لازیۆ توانی دوای دوو ساڵ یەكەم دۆران لەنێوی یاریگای خۆیدا توشی یانەی یوڤانتۆسی پاڵەوانی پێنج وەرزی رابردوو بكات.


هەرچەندە سەرەتای یارییەكە یۆڤی لەرێگەی دۆگلاس كۆستاوە گۆڵێكی تۆماركرد بەڵام ئیمبۆلی توانی بەدوو گۆڵ وەڵامی یۆڤی بداتەوەو سی َخاڵی یارییەكەیان لێوەربگرن .


هەرچەندە لەخولەكی 90دا داوەر لێدانێكی سزای بۆ یۆڤی ئەژماركرد بەڵام دیبالا سەركەوتوونەبوو لە جێبەجێكردنی ,ئێستا لازیۆ بە 19 خاڵ بەجیاوازی گۆڵ لە پلەی سێیەمدایەو یۆڤانتۆسیش بە 19 خاڵ لە پلەی دووەمدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved