ڕێژه‌ی پێویستی هه‌ركام له ئێمه به‌خه‌و جیاوازه، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له درێژایی ته‌مه‌ندا ئاڵوگۆڕی زۆری به‌سه‌ردادێت. به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه به‌گشتی خانمان له‌چاو پیاوان خه‌وی زۆرتریان پێویسته، هه‌روه‌ها له ئه‌گه‌ری كه‌مخه‌ویدا زۆرتر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن. پرۆفیسۆر Jim Horne كه سه‌رۆكی ناوه‌ندی Sleep Research ی زانكۆی Loughborough ـه، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ Daily Mail ده‌ڵێت "له‌ڕاستیدا خانمان له شه‌و و رۆژێكدا پێویستیان به 20 خوله‌ك خه‌وی زۆرتر هه‌یه". هۆڕمۆنه‌كان كاریگه‌ریان هه‌یه پێویستی زیاتری خانمان به خه‌و دوو هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌یه: پله‌ی گه‌رمای جه‌سته و هۆڕمۆنه‌كان. هاوكێشی هۆڕمۆنی خانمان له‌ماوه‌ی سووڕی مانگانه‌دا ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا دێت. رێژه‌ی پرۆجێسترۆنی زۆر ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش و به‌مشێوه خانمان له‌ئاست سه‌رما هه‌ستیارتر ده‌بن،و ئه‌م هه‌ستیارییه‌ش ده‌بێته هۆی وروژاندنی زۆرتری هۆڕمۆنی خه‌و واته مه‌لاتۆنین، به‌شێوه‌یه‌ك كه كه‌مایه‌تی و چۆنایه‌تی خه‌وی شه‌وانه به‌رزده‌بێته‌وه. جگه‌له‌وه هه‌ندێك شت هه‌ن كه پیشانی ده‌ده‌ن خانمان له‌ئاست سترێس كه‌متر هه‌ستیارن. كاتێك مرۆڤ توشی سترێس ده‌بێت بڕێكی زۆرتری هۆڕمۆنی كۆرتیزۆل له‌ناو جه‌سته‌یدا به‌رهه‌مدێت كه له ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆردا پێش به خه‌و ده‌گرێت. خانمان زۆرتر كه‌ڵك له مێشكیان وه‌رده‌گرن فاكته‌رێكی تر كه ده‌توانێت ئه‌م بابه‌ته زۆرتر روونبكاته‌وه ئه‌وه‌یه كه خانمان رۆژانه پرسگه‌لێكی زۆرتر له‌ناو مێشكیاندا تاووتوێ ده‌كه‌ن و به‌مشێوه‌یه به‌شێكی به‌ربڵاوتر له مێشكیان به‌گه‌ڕده‌خه‌ن. كه‌وابوو مێشكی خانمان پێویستییه‌كی زۆرتری به حه‌سانه‌وه هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش له دۆخی قوڵی خه‌ودا دابین ده‌بێت. لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه به‌گشتی خانمان ئاسانتر له پیاوان خه‌ویان لێده‌كه‌وێت، به‌یانانیش زه‌حمه‌تتر له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: National Sleep Foundation - Daily Mail
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure