هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌مخه‌وی هاوشێوه‌ی سه‌رخۆشی كاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێشك. به‌وپێیه‌ی كه‌مخه‌وی به‌شێك له پرۆسه‌كانی تێگه‌یشتنی مێشكی مرۆڤ ده‌وه‌ستێنێت. بۆ نموونه ده‌بێته هۆی دابه‌زینی وزه‌ی زاكیره، دابه‌زینی هه‌ستیاری، بێ سه‌رنج بوون، ره‌فتاری نابه‌جێ، هه‌روه‌ها دابه‌زینی توانای چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له زانكۆی Michigan ی ئه‌مریكا كه بناغه‌ی له‌سه‌ر زانیاری په‌یوه‌ندیدار به ڕه‌وشی خه‌وی هه‌زاران كه‌س له وڵاته جیاوازه‌كان داڕێژراوه، ده‌ریخستووه كه 25%ی خه‌ڵك كه‌متر له‌ڕێژه‌ی پێویست ده‌خه‌ون. خانمان زۆرتر له پیاوان ده‌خه‌ون لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه كه به‌تایبه‌تی پیاوان زۆرتر توشی كه‌مخه‌وی ده‌بن. خانمان له‌نێوان ته‌مه‌نی 30 بۆ 60 ساڵاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پلانێكی باشتر بۆ خه‌وی خۆیان داده‌ڕێژن. ئه‌وان له‌چاو پیاوان هه‌م زووتر ده‌خه‌ون و هه‌میش دره‌نگتر هه‌ڵده‌ستن. جگه له‌مانه، توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه كه كه‌مخه‌وی ده‌بێته هۆی به‌توانا بوون. مرۆڤ هه‌ست به زیهنی و به‌ده‌ماخ بوون ده‌كات ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت شه‌كه‌تیش بێت. له‌لایه‌كی تره‌وه مرۆڤ وا بیرده‌كاته‌وه كه ده‌توانن له‌گه‌ڵ كه‌مخه‌ویدا خۆبان رابهێنن، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها خه‌یاڵێكی خاوه‌و له‌ڕاستیدا كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانی جه‌سته داده‌به‌زێت. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure