16/10/2017 09:04 AM

بە هاتریكی ئیكاردی ئەنتەر دێربی بردەوە

لەیاریی لوتكەی هەفتەی سێریا ئەی ئیتاڵی دا یانەی ئەنتەر میلان پێشوازی لە یانەی دراوسێی یانەی ئەسی میلان كردو توانی یارییەكەی لێ بباتەوە .

ئەنتەر میلان توانی دەست پێشخەری گۆڵ بكات لە گێمی یەكەمدا لەرێگەی ئیكاردیەوە و لە خولەكی 28 دا یەكەم گۆڵی تۆماركرد.

لە گێمی دووەمدا میلان توانی بگەرێتەوەو گۆڵی یەكسان بوون تۆمار بكات لە خولەكی 56 دا كاتێك سوسو تۆماری كرد,پاش ئەو گۆڵە ئەنتەر جارێكی تر لەرێگەی ئیكاردیەوە دووەم گۆڵی خۆی تۆماركرد.

لەوكاتەی یارییەكە بەرەو كۆتایی دەچوو ئەسی میلان بە هەڵەیەكی هاندۆڤیجی گۆڵچی ئەنتەر ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە بەڵام زۆری پێنەچوو ئیكاردی بە هاتریك توانی سێیەم گۆڵی خۆی و سێخاڵی یارییەكە پێشكەشی هاندەران بكات.
دوای یارییەكە ئەنتەر میلان بە 22 خاڵ لە پلەی دووەمدایەو ئەسی میلان بە 12 خاڵ لە پلەی دەیەم مایەوە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved