له‌ناو بازاڕێكی فلۆریدا جگه‌ره‌یه‌كی كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگ و ناسراو "چه‌رچڵ" سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا فرۆشرا به‌بڕی 12 هه‌زار دۆلار. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كان، ئه‌و جگه‌ره‌یه نیوه‌ی سووتاو بووه‌و نیوه‌ی ماوه‌ته‌وه، مێژووه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رواری 11ی ئایاری 1947، له‌وكاته‌داو له فڕۆكه‌خانه‌ی پاری - لوبۆرژه كێشاویه‌تی. هه‌روه‌ها ئه‌و نیو جگه‌ره‌یه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌وانێكی به‌ریتانییه‌وه پارێزراوه. له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و جگه‌ره‌یه‌وه ئه‌و فڕۆكه‌وانه به‌ریتانیه وتویه‌تی "له‌وكاته‌دا چه‌رچڵ و هاوسه‌ره‌كه‌یم گواستووه‌ته‌وه بۆ پاریس، دوای دابه‌زینیان ئه‌و نیوجگه‌ره‌یه‌ی به‌جێماوه‌و منیش لای خۆم پاراستومه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure