زۆرێك له خانمان به‌ده‌ست پانی كه‌مه‌ریانه‌وه ده‌ناڵێنن، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و رێكسختنی ئه‌م چه‌ند ئامۆژگارییه جێبه‌جێ بكه. یه‌كێك له‌و رێنماییانه‌ی باسیده‌كرێت، بریتییه له‌وه‌ی چیتر دۆندرمه‌و شیرینی نه‌خۆیت، چونكه وه‌ك خانمێكی كه‌مه‌ر پان ده‌ڵێت: پێشتر تا پێیبكرایه دۆندرمه‌و شیرینی خواردووه، له‌وساته‌وه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌مكردووه‌ته‌وه گۆڕانكارییه‌كی زۆر له كه‌مه‌ریدا روویداوه‌و باریكبووه‌ته‌وه. هاوكات هه‌وڵبده به‌رنامه‌ی نانخواردنت هه‌بێت و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له ژه‌مه‌كان نان نه‌خۆیت یان زۆر بخۆیت، باشتروایه رۆژانه پێنج ژه‌می كه‌م نان بخۆیت. هه‌روه‌ها هه‌وڵبده رۆژانه زۆر بجوڵێیت و وه‌رزش بكه‌یت، چونكه ئه‌وه یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كێشی له‌شت دابه‌زێت و كه‌مه‌رت باریكتربێته‌وه، هه‌تا ئه‌گه‌ر پیاسه‌یه‌كیش بكه‌یت له ماڵه‌وه یان له ده‌ره‌وه ئه‌وه جیاوازی نییه. بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری كه‌مه‌رت بیت، هه‌فتانه كه‌مه‌ر بپێوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت ئایا پانتر بوویت یان باریكتر، به‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ئاگات لێبێت ده‌توانیت كۆنترۆڵی پانكردنی كه‌مه‌رت بكه‌یت، هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی بده‌یت. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure