Bill Clinton له‌دوای ئاشكرابوونی په‌یوه‌نی سكسی خۆی له‌گه‌ڵ Monica Lewinsky له ساڵی 1998 دا وتی: ئه‌مه هه‌ڵه بوونی لێكدانه‌وه‌ی منی ده‌رخست، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی من بوو و من و به‌س من لێی به‌رپرسیارم. ببوره! ببوره! ببوره! لێكۆڵه‌ران 6 خاڵی سه‌ره‌كی داوای لێبوردنیان دۆزیوه‌ته‌وه‌و باسی ده‌كه‌ن كه به چ شێوه‌یه‌ك باشترین كاریگه‌رییان ده‌بێت، ئه‌وانیش: 1- قبوڵكردنی به‌رپرسیارێتی 2- داوای بوارێكی تر بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه 3- روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چی روویدا 4- ده‌ربڕینی په‌شیمانی له ئه‌نجامی رووداوه‌كه 5- روونكردنه‌وه‌ی هۆكاری توڕهبوونتان 6- داوای لێبوردن كردن نووسه‌ری ناسراو و ده‌روونناس و پرۆفیسۆر Roy Lewicki له یه‌كێك له گۆڤاره‌كانی زانكۆی Ohio State ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ئێمه ده‌ریخستووه كه گرنگترین به‌شی داوای لێبوردن كردن، قبوڵكردنی به‌رپرسیارێتییه. ئه‌وه‌ی كه بڵێی هه‌ڵه‌ی من بووه، من كارێكی هه‌ڵه‌م ئه‌نجامداوه. هه‌روه‌ها دووه‌م به‌شی گرنگ ئه‌وه‌یه بڵێیت هه‌وڵده‌ده‌م قه‌ره‌بووی بكه‌مه‌وه. به وته‌ی Lewicki قسه به به‌لاشه. به‌ڵام له رێگه‌ی وتنی ئه‌وه‌ی كه ده‌مه‌وێت قه‌ره‌بووی بكه‌مه‌وه، به‌رپرسیارێتی راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌خه‌یته سه‌رشانت كه پێشتر ئه‌نجامتداوه. به‌مشێوه‌یه روونكردنه‌وه‌و ده‌ربڕینی په‌شیمانی و ناڕه‌حه‌تی ویژدان ده‌كه‌وێته پله‌ی سێهه‌م و داوای لێبوردن كردن دوا پله‌ی گرنگبوونی بۆ ئه‌م بابه‌ته‌یه. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure