ئه‌گه‌رچی كه‌مخه‌وی زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌سانێكی زۆر توشی ئه‌و گرفته‌ن و شه‌وانه زۆر دره‌نگ خه‌ویان لێده‌كه‌وێت. ده‌كرێت ئه‌م بابه‌ته هۆكاری زۆر بێت وه‌كو نانخواردن و پێش كاتی راكشان و سه‌رنجدانی زۆری شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن یان مۆبایل یان سترێس. به‌ڵام تۆ ده‌توانیت به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هۆكاری ئه‌م گرفته‌و به‌س به كه‌ڵك وه‌رگرتن له شێوازی "4,7,8" سه‌ركه‌وتوانه خۆت له كه‌مخه‌وی رزگاربكه‌یت. ئه‌م ته‌كنیكه له‌ڕاستیدا وه‌رزشێكی هه‌ناسه‌دانه كه به مێشك و جه‌سته ده‌ڵێت چیتر كاتی خه‌وه. شێوازی 4,7,8 سه‌ره‌تاو پێش ره‌چاوكردنی شێوازه‌كه، ده‌بێت نوكی زمانت به‌وشوێنه‌وه بنێت كه ددانی پێشه‌وه‌و پوكت یه‌كده‌گرنه‌وه‌و تا كۆتاییش هه‌ر له‌وێ رایبگریت. شێوازه‌كه به‌مشێوه‌یه: سه‌ره‌تا ده‌بێت ماوه‌ی 4 چركه له‌ڕێگه‌ی لوته‌وه هه‌ناسه هه‌ڵكێشیت. ئینجا بۆ ماوه‌ی 7 چركه هه‌ناسه‌كه‌ت رابگریت و دواتر له‌ماوه‌ی 8 چركه‌دا بیده‌یته‌وه. ئه‌م پرۆسه‌یه 4 جار دووباره ده‌كه‌یته‌وه. ئه‌م شێوازه كاریگه‌ر ده‌بێت شێوازی 4,7,8 به‌رهه‌می د. Andrew Weil له زانكۆی Harvardـه‌و هه‌زاران جار تاقیكراوه‌ته‌وه. ئه‌م شێوازه تایبه‌تییه كه سه‌رنجی له‌سه‌ر شێوه‌ی هه‌ناسه‌دانه له رێگه‌ی ناردنی بڕێكی گونجاوی ئۆكسجین بۆ مێشك و هاوكات دابه‌زاندنی رێژه‌ی لێدانی دڵ، جه‌سته ئاماده‌ی خه‌و ده‌كات. له‌و 7 چركه‌یه‌دا كه هه‌ناسه‌كه‌ت راده‌گریت، سییه‌كانت پڕده‌بێت له هه‌واو له‌وێشه‌وه ته‌شه‌نه ده‌كات بۆ ئه‌ندامه‌كانی تری له‌ش. ئه‌و 8 چركه‌یه‌ی كه‌وا هه‌ناسه‌كه‌ت ده‌ده‌یته‌وه گرنگترین به‌شی ئه‌م شێوازه‌یه‌و ده‌بێت تا كۆتایی ته‌كنیكه‌كه به سه‌رنجه‌وه بیژمێریت. به دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌كنیكه، شه‌و ئارامتر ده‌بیت و باشتر‌و خێراتر خه‌وت لێده‌كه‌وێت. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure