17/10/2017 09:20 AM

ئەردە توران بریاری رۆشتنی دا

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە كە یاریزانە توركەكە بریاری كۆتایی داوە و لە گواستنەوەی زستانەدا یانەكەی بە جێدەهێڵێت.


ئەردەو توران كە بۆندی لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیەو بۆندەكەی هەتا ساڵی 2020 دەبێت بەڵام بەهۆی یاری نەكردنی لەوانەیە پێش وادەی خۆی رووبكاتە یانەیەكی تر.


ئەردەتوران لەم وەرزەدا هەتا ئێستا بەشداری هیچ یارییەكی یانەكەی نەكردووە بۆیە باش دەزانێت لە پلانی ڤالڤێردی راهێنەری یانەكەی نەماوەو بەتەنها راهێنان دەكات .


تورانی 30 ساڵ لەلایەن چەند یانەیەكی ئینگلیزی و ئیتاڵیەوە گرنگی پێدەدرێت كە دواترینیان یانەی ئەرسیناڵە و لەوانەیە رووبكاتە ئەویانەیە لە گواستنەوەی زستانەدا.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved