ژنان حه‌زده‌كه‌ن به‌رده‌وام ده‌ستخۆشیان لێبكرێت له‌كاتێكدا كارێك بۆ مێرده‌كه‌یان ده‌كه‌ن تا دڵی مێرده‌كانیان خۆشبكه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئیشوكاری ناوماڵدا ژنان حه‌زده‌كه‌ن مێرده‌كه‌یان له‌به‌رچاویان بێت كه چه‌ند خۆیان هیلاك ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئیشوكاری ماڵ، هه‌روه‌ها ژنان به‌لایانه‌وه گرنگه مێرده‌كانیان قسه‌ی خۆش بكه‌ن له‌كاتێكدا خۆیان جوان ده‌پۆشن. پزیشكانی بواری ده‌روونی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێن كه ژنان پێویست ناكات دڵگران بن له‌كاتێكدا مێرده‌كه‌ت به شێوازی هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگت رازی نیه یان به‌لایه‌وه جوان نیه، پێویست ناكات رێگا بده‌یت بۆچوونی مێرده‌كه‌ت كاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر باوه‌ڕ به‌خۆبوونت، به دڵێكی فراوانه‌وه وه‌ریبگره‌و بۆ رۆژی دواتر جلوبه‌رگێگ به دڵی ئه‌و بپۆشه. هه‌روه‌ها پزیشكان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له‌كاتێكدا كردار یان وشه‌كانی مێرده‌كه‌ت به‌دڵ نیه‌و هه‌ستت بریندار ده‌كات، زۆر پێویسته به ڕاشكاوی بۆی باسبكه‌یت و داوا بكه‌یت ئه‌ویش دڵت رازی بكات، گه‌ر له‌كاتێكدا مێرده‌كه‌ت له‌سه‌ر حه‌ق ناڕه‌زایی له‌باره‌ی كرداره‌كانته‌وه ده‌رببڕێت پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ددان به هه‌ڵه‌كانتدا بنێیت. خاك – س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure