18/10/2017 10:47 AM

مانچستەر سیتی یارییە ئاگرینەكەی بردەوە

یانەی مانچستەر سیتی توانی لەگەڵ ئەنجامە باشەكانی لە پریمەرلیگدا بەردەوامی بداتە  بردنەوەكانی لە چامپیۆنزلیگداو یاری لوتكەی لە یانەی ناپۆلی پێشەنگی خولە ئیتاڵی ببباتەوە .


لەویارییەدا كە رەحیم ستەرلینگ و گابرێل  خیسێ لە گێمی یەكەمدا مان سیتیان بە دوو گۆڵ پێش خست ,بەڵام لە گێمی دووەم ناپۆلی بەبەهێزی گەرایەوەو توانی گۆڵێك تۆمار بكات بەڵام بەهۆی لەدەستدانی لێدانێكی سزا لەلایەن مارتینزەوە نەیان توانی ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوەو مان سیتی بە شایستەی سێ خاڵی تری وەرگرت.


ئێستا دوای ئەنجامدانی سێ یاری مان سیتی بە تەنها پێشەنگی گروپەكەی بە 9 خاڵ گرتووە و ناپۆلیش بە سێ خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved