19/10/2017 11:07 AM

زیانه‌كانی مه‌یكه‌پ له‌ شه‌واندا

شه‌وانه‌ له‌كاتی نوستندا مه‌یكه‌پ به‌ ده‌موچاوته‌وه‌ بهێڵیته‌وه‌ زیان به‌ پێستت ده‌گه‌یه‌نێت.

له‌ میدیاكاندا ده‌بینیت كه‌ ئه‌ستێره‌ ناوداره‌كانی جیهان به‌رده‌وام خاوه‌ن پێستێكی جوان و روونن، گه‌ر لێیان ده‌پرسیت چۆن ده‌گه‌ن به‌ پێستێكی ته‌ندروست له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێن كه‌ شه‌وانه‌ به‌ مه‌یكه‌په‌وه‌ ناخه‌ون و پێستی ده‌موچاویان جوان پاكده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها گرنگی به‌ خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێستیان جوان بێت.

جۆش زایخنه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ماونت سینای له‌ شاری نیویۆرك خانمان ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌كاتێكدا مه‌یكه‌پ زیان به‌ باری ته‌ندروستی پێست ده‌گه‌یه‌نێت گه‌ر به‌رده‌وام شه‌وانه‌ به‌ مه‌یكه‌په‌وه‌ بخه‌ون، چونكه‌ ده‌ڵێت كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و خانمانه‌ی چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ین به‌هۆی هێشتنه‌وه‌ی مه‌یكه‌پ له‌ شه‌واندا توشی نه‌خۆشی پێست بوون.

ده‌شڵێت كه‌ چه‌ند جۆره‌ مه‌یكه‌پێك هه‌ن له‌سه‌ریان نوسراوه‌ بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر به‌كاردێت، به‌ڵام به‌لایه‌وه‌ كارێكی باش نیه‌ بۆ كاتێكی زۆر مه‌یكه‌پ له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاو بمێنێته‌وه‌، له‌هه‌مانكاتدا رێنمایی ده‌دات له‌سه‌ر شۆردنی ده‌موچاو له‌كاتێكدا به‌ كلێنسی ته‌ڕ مه‌یكه‌پی سه‌ر پێستی ده‌موچاو ده‌سڕیته‌وه‌.

خاك – وكالات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved