له‌گه‌ڵ گه‌یشتنت به‌ته‌مه‌نی بیسته‌كان و به‌ره‌و ته‌مه‌نی سی ساڵی ده‌چیت، پێویسته گۆڕانكاری له ژیانتدا دروستبكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنیت و به‌خته‌وه‌ر بژیت، گه‌ر پێش ته‌مه‌نی بیسته‌كان به ته‌مبه‌ڵی ژیانت به‌ڕێكردووه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه به‌پێی ئه‌م خاڵانه گرج‌وگۆڵ بیت! 1- زۆر پێویسته گرنگی به وه‌رزشكردن بده‌یت، گه‌ر له ژیاندا زۆر سه‌رقاڵ بیت به خوێندن و ئیشوكاره‌وه هه‌وڵبده به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌فته‌ی یه‌ك كاتژمێر گرنگی به وه‌رزشكردن بده‌یت، چونكه به‌هۆی جوڵه‌كردنه‌وه جه‌سته‌ت باشتر كارده‌كات. 2- به‌ستنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر پێویسته، چونكه به‌هۆی ناسینی كه‌سانێكی زۆره‌وه بۆ سه‌ركه‌وتن له ژیاندا هاوكاریت ده‌كه‌ن. 3- به‌رده‌وام گرنگی به خواردنه‌وه‌ی ئاو بده، به‌داخه‌وه چه‌ندین گه‌نج هه‌ن كه زۆر به‌كه‌می ئاو ده‌خۆنه‌وه، ئه‌وه‌ش زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خواردنه‌وه‌ی ئاو سوودی هه‌یه بۆ هه‌زمكردن و پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته به‌گشتی. 4- بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاگابیت له‌سه‌ر خاڵه گرنگه‌كانی ژیان به‌گشتی پێویسته گرنگی به خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بده‌یت، به‌وشێوه‌یه گرنگی به ڕۆشنبیری بده له‌باره‌ی كه‌سایه‌تیت و مانای ژیان. 5- له‌سه‌ر كار بوێری ئه‌وه‌ت هه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌نگاوێكتدا به‌ره‌و باشترین سه‌ربكه‌ویت. 6- گه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنت به ته‌مه‌نی سی ساڵیدا نه‌گه‌یشتبیت به خه‌ونه‌كانت پێویست ناكات نیگه‌ران بیت، چونكه چه‌ندین كه‌س هه‌ن له‌دوای ته‌مه‌نی سی ساڵیدا به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن به خه‌ونه‌كانیان بگه‌ن. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure