21/10/2017 11:01 AM

یاری لوتكە لە ئیتاڵیا ئەنجام دەدرێت و پێشەنگی خولەكە دەگۆردرێت

 

بریارە ئەمشەو كاتژمێر 9:45 خولەك بەكاتی كوردستان یاری لوتكەی هەفتە لە سێریا ئەی بەرێوە بچێت كە هەردوو یانە شەری یەكلایكردنەوەی پێشەنگی خولەكە دەكەن.

یانەی ناپۆلی لەنێو هاندەران و یاریگای خۆی پێشوازی لە یانەی مارە شینەكانی شاری میلان یانەی ئەنتەر میلان دەكات و یاری لوتكە ئەنجام دەدەن.

ناپۆلی بە 24 خاڵ لە پێشەنگی خولەكە دەبینرێت و هەتا ئێستا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووەو هیچ یارییەكی لەخولەكەدا نەدۆراندووە .

لەلایەكی ترەوە یانەی ئەنتەر میلان بەبەهێزی دەستی پێكردووەو هەتا ئێستا توانیویەتی لە ریزەكانی پێشەوەی خولەكەدا بمێنێـتەوەو بە 22 خاڵ لە پلەی دووەمی خولەكە دەبینرێت.
بە یەكلایی بونەوەی ئەنجامەكە لەیارییەكی ئەمشەو  یان ناپۆلی بە یەكجای لە پێشەنگ دەمێنیـَتەوەو یان ئەنتەر پێشەنگ لە ناپۆلی وەردەگرێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved