22/10/2017 09:02 AM

بەرشەلۆنەبە دوو گۆڵ خۆی لە پێشەنگ جێگیر تر كرد

یانەی بەرشەلۆنەی هەرێمی كەتەلۆنیای ئیسپانی توانی بە بردنەوەی لە یانەی مەلەگە خۆی لە پێشەنگی خولەكە جێگیر تر بكات.

گۆڵەكانی یارییەكە جیرادۆ دۆلیفۆ یەكەم گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە لەخولەكی 2 دا تۆمار كرد  و ئەو گێمە بەو تاكە گۆڵ بەكۆتا هات,لە گێمی دووەمداو لەسەرەتای  گێمەكەدا ئێنێستا بە ئەسیستێكی میسی توانی گۆڵی دووەمی یارییەكە بۆ یانە كەتەلۆنیەكە تۆمار بكات و سێ خاڵی گرنگ وەربگرن .


دوای ئەوبردنەوەیە بەرشەلۆنە خاڵەكانی بەرزبویەوە بۆ 25 خاڵ و لەپێشەنگی خولەكە دەبینرێت بەتەنها. 


لەیارییەكی تردا یانەی ڤالەنسیا توانی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی ئیشبیلیە بباتەوەو بە 21 خاڵ خۆی بگەیەنێتە پلەی دووەمی خولەكە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved