له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندندا له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و زۆری پرۆگرامه‌كان كه له خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌دان، به‌ڵام جێگه‌ی سه‌رنج و سه‌رسوڕمانه هه‌ندێ له ڕیكلامی بازرگانی مه‌ترسی له ناخی مناڵان و به‌ته‌مه‌نه‌كان دروست ده‌كه‌ن به‌هۆی به‌كارهێنانی هونه‌ری ئه‌و وێنانه‌ی كه له ریكلامه‌كه‌دا هاتووه به نه‌خوازراوی ده‌بینرێت له‌گه‌ڵ ده‌نگێكی به‌رزو پڕقیژه‌و هاوار كه ترس لای مناڵان دروست ده‌كات له ناخیاندا ده‌مێنێته‌وه له كاتی خه‌وتندا كاردانه‌وه له بیرۆكه‌و هه‌ستی ده‌كات به شێوه‌یه‌كی نادروست, ته‌نانه‌ت لای به‌ته‌مه‌نه‌كان وه‌ك خورپه‌یه‌ك یان ڕوودانی كاره‌ساتێك كه پێشترخۆی بۆ ئاماده نه‌كردووه ڕووده‌دات, له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ماڵی مۆدێرن و كه‌لوپه‌لی نوێ و گه‌شته خه‌یاڵییه‌كان و كڕینی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له توركیادا، كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌ره‌و زیادبوون بردووه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و سه‌ختی ژیان له‌م ڕۆژه‌دا سه‌رنجی بینه‌ر ڕاده‌كێشێ و ده‌یوروژێنێ ئه‌و نرخه خه‌یاڵییانه‌ی كه له خه‌رجكردندا ده‌كرێت سه‌رده‌مێكی پێویسته تاكو كاری بۆ بكه‌ین، ئه‌و ئه‌فلام كارتۆنانه‌ی له شاشه‌كانه‌وه په‌خش ده‌كرێت پڕن له وشه‌ی ناشرین و پڕ له توندوتیژی, له‌گه‌ڵ وێنه‌ی مه‌ترسیدارو گیانله‌به‌ری زه‌به‌لاح كه دنیای مناڵ پڕه له جوانی بێگه‌ردی خه‌یاڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگه، جاران ئه‌فلام كارتۆنه‌كان قاره‌مانه‌كانی كه‌سایه‌تی باوك و دایك بوو، تاكو ڕێنمای و ئامۆژگاری مناڵانی ده‌كرد په‌روه‌رده‌یه‌كی پڕ له خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتن له به‌رامبه‌رو باوه‌ڕ به‌خۆبوونی پێوه ده‌بینرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ئێستادا ته‌نها توندوتیژی و قسه‌ی نه‌شیاو ڕووداوی مه‌ترسیدار ده‌خه‌نه‌ڕوو كه مناڵ به لاسایكردنه‌وه‌ی شته سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ده‌وروبه‌رییه‌وه خه‌ریك ده‌كات. ئێمه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان وا ڕاهاتووه مناڵه‌كانمان له مناڵییه‌وه له‌گه‌ڵ دایك و باوكی‌دا له‌ناو ماڵدا سه‌یری ته‌له‌فیزیۆن بكات مناڵی كورد به‌پێی دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی وا فێرنه‌كراوه ته‌نها سه‌یری بابه‌تێك بكا له ته‌مه‌نی خۆیدا بێت. یان له‌به‌ر خراپی باری ئابوری خێزانه‌كان نه‌توانن ژووری مناڵه‌كانیان جیابێت, جارێكيتر سه‌رنجی هه‌واڵه‌كان بده‌ین وێنه‌ی مه‌ترسیدار لای بینه‌ر دروست ده‌كات كه پڕ له شه‌ڕه‌نگێزی ڕاسته بارودۆخی سیاسی جیهان به‌گشتی خوێناوییه به‌ڵام ده‌بێت له‌ڕووی ده‌روونی ڕه‌چاوبكرێت، دیسان باسێكی تر له سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كان بابه‌تی ته‌ندروستی خۆشبه‌ختانه پێشكه‌ش ده‌كرێت به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ڕیكلامی بازرگانی بۆ هه‌مان خواردن ده‌كرێت كه زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت وه‌ك خواردنه‌وه‌ی گازی، برنجی دروستكراو, ئه‌ندۆمی, جگه‌ره, خواردنی شیرینی به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه... هتد. هه‌ندێ ڕیكلام ئه‌وه‌نده دووباره ده‌كرێته‌وه مافی بازرگانی پێوه نامێنێت به‌ڵكو وه‌ك بێزاركه‌رێك دێته به‌رچاوی بینه‌ر, واتا هه‌مان كه‌ناڵ زۆر به جوانی و تێروپڕی باس له ته‌ندروستی ده‌كات كه بابه‌تی كێش دابه‌زاندن لای هه‌ندێ بینه‌ری ڕۆشنبیر بابه‌تێكی گرنگه له‌ڕاستیشدا هه‌ر گرنگه, له‌هه‌مان كه‌ناڵ ڕیكلامی بازرگانی بۆ چه‌ند خواردنێك ده‌كرێت كه كێش زیاد ده‌كات و زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت پێویسته هونه‌ری بانگه‌شێكردن بۆ كاری بازرگانی ڕچاوی لایه‌نی ده‌روونی و ته‌ندروستی بكریت جونكه ته‌ندروستی ده‌روونی و جه‌سته‌ی له‌پێش هه‌موو كارێكه كه خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه بكات و زیاتره له‌وه‌ی كه گیرفانی بازرگانه‌كان پڕتر بكات له پاره چونگه مرۆڤ ده‌توانێت پاره دروست بكات. نیاز ئه‌بوبه‌كر ساڵح
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure