ئارایشتكاران له باره‌ی مۆدێلاتی قژ بۆ پایز و زستان ده‌ڵێن كه به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن و سروشتی گرنگی به قژی درێژ بده‌ن، چونكه زۆر كلاسیكه‌و شێوه‌ی خانمان جوان ده‌رده‌خات. ده‌شڵێن كه بۆ دروستكردنی نوێترین مۆدێلاتی قژ بۆ وه‌رزه‌كانی پایزو زستان زۆر پێویسته گرنگی به به‌كارهێنانی ده‌رمانی قژ بده‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگای به‌كارهێنانی ده‌رمانی قژه‌وه به ئاسانترین شێوه ستایلی قژ دروست بكه‌یت. خاڵی سه‌ره‌كی مۆدێلاتی قژی درێژ ئه‌وه‌یه كه له ناوه‌ڕاستی درێژی قژه‌وه تا سه‌رتاڵَه‌كانی قژت كه‌مێك لول بكرێت، ئه‌وه‌ش له ڕێگای به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی ستایلكردنی قژه‌وه دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها گرنگه سه‌رتاڵه‌كانی قژت پڕ ده‌ربكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ش گرنگی به به‌كارهێنانی حه‌مام زه‌یت بده بۆ دروست كردنی ڤۆلوم له‌سه‌ر تاڵه‌كانی قژت. خاك – س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure