23/10/2017 09:02 AM

بۆ ئه‌و خانمانه‌ی قژیان درێژه‌

خانمان به‌گشتی خۆشه‌ویستییه‌كی زۆریان هه‌یه‌ بۆ قژیان، هه‌ربۆیه‌ به‌رده‌وام حه‌ز به‌ قژێكی جوان و پڕ ده‌كه‌ن، له‌هه‌مانكاتدا زۆربه‌ی ئه‌و خانمانه‌ی ستایلی قژیان خاوه‌ حه‌ز به‌ ستایلی قژی لول ده‌كه‌ن، ئه‌و خانمانه‌شی قژیان لوله‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ حه‌زیان له‌ ستایلی قژی خاوه‌.

1- ته‌نها له‌ كاتێكدا قژت وشكه‌ به‌ شانه‌ دایبهێنه‌، چونكه‌ گه‌ر به‌ قژی ته‌ڕه‌وه‌ شانه‌ بكه‌یت ئه‌وا تاڵه‌كانی قژت زوتر ده‌پچڕێن و قژت ده‌ڕوتێته‌وه‌، كه‌واته‌ پێش قژ شۆردن قژت به‌ شانه‌ دابهێنه‌و له‌كاتی خۆشۆردندا ته‌نها به‌ په‌نجه‌كانی ده‌ستت قژت شانه‌ بكه‌.

2- له‌ كاتێكدا قژت به‌ ئامێری كاره‌بایی وشكده‌كه‌یته‌وه‌ هه‌وڵبده‌ له‌سه‌ر پله‌ی سارد قژت وشكبكه‌ره‌وه‌، چونكه‌ پله‌ی گه‌رمی ئامێری كاره‌بایی له‌سه‌رو دووسه‌ده‌و ئه‌وه‌ش به‌ ئاسانی قژ ده‌سوتێنێت، هه‌روه‌ها زیان به‌ ته‌ندروستی قژ ده‌گه‌ینێت و قژت وشك و بژ ده‌بێته‌وه‌.

3- هه‌وڵبده‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ته‌نها دوو جار قژت بشۆیت، گه‌ر خاوه‌ن قژێكی چه‌وریت جۆره‌ شامپۆیه‌ك به‌كاربهێنه‌ كه‌ بۆ قژی چه‌ور گونجاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر قژت بشۆیت.

4- به‌رده‌وام سه‌ردانی ئارایشتگا بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رتاڵه‌كانی قژت ببڕیت، به‌وشێوه‌یه‌ قژت به‌رده‌وام جوان و پڕ ده‌رده‌كه‌وێت.

خاك – س/ وكالات



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved