23/10/2017 09:49 AM

كلاسیكۆی فەرەنسا بە یەكسان بوون كۆتایی هات و نیماریش یەكەم كارتی سوری وەرگرت

لە میانەی یارییەكانی خولی لیگ وەنی فەرەنسی لە یاری كلاسیكۆی فەرەنسا كەلەنێوان هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و یانەی مارسیلیا ئەنجامدرا هیچ كام لەدوو یانەكە بردنەوەیان تۆما رنەكرد.

سەرەتا مارسیلیا بە گۆڵێك پێش كەوت بەڵام دواتر نیمار ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە لە لەگێمی دووەمی یارییەكەداو لە خولەكەكانی كۆتایی  فلۆران تۆفین لە خولەكی 87 مارسیلیای پێشخستەوە بەڵام خولەكێك پێش تەواوبونی یارییەكە كاڤانی توانی بەلێدانێكی جوان ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە .

ئێستا پاریس  سانجێرمان بە 26 خاڵ لە پلەی یەكەمدایەوەو مارسیلیا بە 18 خاڵ لەپلەی پێنجەمدایە.

شایانی باسە نیمار لە یارییەكە بەهۆی وەرگتنی دوو كارتی زەردەوە كرایە دەرەوەی یارییەكەو بۆیەكەمجار لە خولی فەرەنسی كارتی سوری وەرگرت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved