زانایانی بواری ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر نه‌خۆشی له‌بیرچونه‌وه هۆكاری رێگریكردن له‌وجۆره نه‌خۆشییه ده‌دۆزنه‌وه كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به شێوازی نانخواردنه‌وه هه‌یه. بۆ گه‌یشتن به زانستی دروست له‌سه‌ر نه‌خۆشی بیرچونه‌وه، زانایانی بواری ته‌ندروستی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر 674 دانیشتووی شاری مانهێتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه ته‌مه‌نیان له 80 ساڵاندایه. لێره‌دا زانایان بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وانه‌ی روبه‌رووی نه‌خۆشی بیرچونه‌وه نه‌بوون په‌یوه‌ندی به شێوازی نانخواردنه‌وه هه‌یه، كه گرنگیان به‌جۆره خواردنێك داوه له‌چاو ئه‌وانه‌ی كه به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ده‌ست نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه ده‌ناڵێنن له ته‌مه‌نی 80 ساڵاندا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه شێوازی به‌رنامه‌ی نانخواردنیان دروست نه‌بووه. له كۆتاییدا زانایان ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه ئه‌و خواردنانه‌ی زۆر پێویسته بۆ مرۆڤ گرنگیان پێبدات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نێكی زۆر له ژیاندا توشی نه‌خۆشی بیرچونه‌وه نه‌بێت، زانایان باس له‌سه‌ر خواردنی ماسی و گۆشت ده‌كه‌ن كه سوودیان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌تایبه‌تی ته‌ندروستی مێشكی مرۆڤ كه ئه‌وانه‌ش توانای مێشكی مرۆڤ به‌هێزده‌كه‌ن. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure