به‌پێی زانستی پزیشكان ئاشكرایه كه نانخواردنی ژه‌می به‌یانیان له هه‌موو ژه‌مه‌كانی تر پێویستتره، به‌ڵام ئایا ده‌زانیت له‌پێش كاتی وه‌رزشكردن كامجۆره خواردنانه پێویسته بخۆیت به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به ته‌ندروستیت بگه‌یه‌نێت؟ ئایا كام خواردنانه پێش كاتی وه‌رزشكردن كێش زیادناكات؟ 1- ئه‌وانه‌ی حه‌ز به خواردنی ماست ده‌كه‌ن گرنگی به ئاماده‌كردنی ئه‌م خواردنه بده پێش كاتی وه‌رزشكردن، كه‌مێك ماست بخه‌ره ناو قاپێكه‌وه‌و میوه‌ی شیلك له‌گه‌ڵ ماسته‌كه تێكه‌ڵبكه. 2- كه‌مێك ماست و توی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ كه‌وچكه چایه‌ك تامی ڤانێلا تێكه‌ڵبكه، دواتر له‌ناو میكسه‌ر تێكیبدهو وه‌ك شه‌ربه‌ت بیخۆره‌وه یه‌ك كاتژمێر پێش كاتی وه‌رزشكردن. 3- به سه‌وزه‌ی جۆراوجۆر قاپێك زه‌ڵاته دروستبكه، هه‌روه‌ها هێلكه‌یه‌كی بۆ بكوڵێنه‌و سنگی مریشك یان سنگی قه‌لی بۆ بكوڵێنه‌و دواتر كه‌مێك خه‌ل به‌سه‌ر زهڵاتهكهدا بكه. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure