له وڵاتی چین هۆڵێكی وه‌رزشی گواستراوه دروست كراوه تاوه‌كو هاووڵاتیان بتوانن له‌هه‌ر شوێنێك بیانه‌وێت به‌كاریبهێنن و وه‌رزش بكه‌ن. ئه‌و هۆڵه وه‌رزشییه گواستراوه‌یه كۆمپانیایه‌كی چینی دروستیكردووه كه رووبه‌ره‌كه‌ی 5 مه‌تر چوارگۆشه‌یه، هه‌روه‌ها سیستمی ساردكه‌ره‌وه‌و ته‌له‌فزیۆن و ئامێری موزیكی تێدایه. گرنگی ئه‌م ئامێره ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كاری زۆره‌وه یان دووری شوێنه‌كه‌یانه‌وه له‌هۆڵی وه‌رزشی، به‌رده‌وام وه‌رزش ناكه‌ن و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستیان هه‌یه، هه‌ربۆیه ئه‌مه‌یان بۆ دروستكراوه وه‌كو به‌هانه‌یه‌ك تا بتوانن له‌هه‌ر كات و له‌هه‌ر شوێنێك بیانه‌وێت وه‌رزش بكه‌ن و ته‌ندروستیان بپارێزن. به‌پێی هه‌واڵی ئاژنسه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ ئه‌وه‌ی له چین گرنگی به هۆڵی وه‌رزشی ده‌درێت، ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی زۆری ژماره‌ی دانیشتوان و زۆری كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنان و چه‌ندین شتی تره‌وه، هه‌وای چین تا راده‌یه‌ك پاك نیه، وه‌رزشیش پێویسته له‌هه‌وای پاكدا ئه‌نجام بدرێت، بۆیه ئه‌و هۆڵانه دروست ده‌كه‌ن تا هاووڵاتیان له هه‌وایه‌كی پاكدا وه‌رزش بكه‌ن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure