26/10/2017 10:03 AM

یانەكانی شاری میلان بردیانەوەو سێ خاڵیان بەدەست هێنا

لە یارییەكانی هەفتەی دەیەمی خولی سێریا ئەی ئیتاڵی هەردوو یانەكەی شاری میلان بردنەوەیان بەدەست هێنا.


سەرەتا ئەسی میلان بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانەی چیڤۆ ڤیرۆنای بردەوەو توانی سێ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنێت.


گۆڵەكانی یارییەكە هەریەكە لە سۆ سۆ و كالهانگولا و كالینج تۆمارییان كردوە یەكێك لەگۆڵەكانی میلان یاریزان سیزار بەهەلەَ لەخۆیانی تۆماركرد وەتاكە گۆڵی چیڤۆ  بیرسا لە خولەكەكانی كۆتایی تۆماری كرد.


بەوبردنەوەیەش میلان خاڵەكانی بەرز بویەوە بۆ 16 خاڵ ولە پلەی هەشتەمدایە.


لەیارییەكی تردا یانەی ئەنتەر میلان توانی سێخاڵی تر وەربگرێت و بە شێوەی كاتی خۆی بگەیەنێـتە پلەی یەكەمی خولەكە كاتێك بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یانەی سامپەدۆریای بردەوە .



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved