28/10/2017 10:50 AM

ریاڵ مه‌درید چه‌ند گرێبه‌ستێكی گرنگ ئه‌نجامده‌دات

راپۆرته‌ هه‌واڵییه‌كانی شاری مه‌درید باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هێرشبه‌رێكی نوێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

رۆژنامه‌ی ئاس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌رپرسانی ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی لیڤاندۆڤسكی دانیشتووه‌و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یان ئاماده‌ كردووه‌.

له‌ ماوه‌ی رابردوودا لیڤاندۆڤشسكی پۆڵه‌ندی و هێرشبه‌ری ئێستای یانه‌ی بایرن ره‌خنه‌ی له‌ یانه‌كه‌ی گرتووه‌ كه‌ هیچ گرێبه‌ستێكیان ئه‌نجام نه‌داوه‌، بۆیه‌ ئاستی یانه‌كه‌یان رووی له‌ دابه‌زین كردووه‌و ریاڵ مه‌دریدیش به‌ سوود وه‌رگرتن له‌و كێشه‌یه‌ ده‌یه‌وێت بیگوازێتـه‌وه‌ یانه‌كه‌ی.

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved