28/10/2017 10:54 AM

ئه‌نچیلۆنی بۆندێكی گه‌وره‌ی ره‌تكرده‌وه‌

یانه‌ی كوانجۆی چینی له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو خولی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو سكولاری راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌ستی له‌ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ هه‌ڵگرت، بۆیه‌ دوای ئه‌و نازناوه‌ بۆندێكی گه‌وه‌ره‌یان پێشكه‌شی ئه‌نچیلۆتی كرد.

بۆنده‌كه‌ به‌بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی بێ باج بووه‌و له‌هه‌مانكاتدا له‌كاتی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان نرخی بۆنده‌كه‌یان بۆ زیادكردووه‌، به‌ڵام ئه‌نچیلوتی سوپاسی ئه‌و یانه‌یه‌ی كردووه‌و پێیڕاگه‌یاندوون كه‌ خێزانه‌كه‌ی له‌ ئه‌وروپا ده‌مێنێته‌وه‌.

ئه‌نچیلۆتی دوای ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی له‌ یانه‌ی بایرن میونخ دوورخرایه‌وه‌و له‌ ئێستادا چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ یانه‌ی میلان و له‌و یانه‌یه‌ راهێنه‌رایه‌تی بكات.

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved