منداڵ به‌گشتی هه‌ستێكی ناخۆشیان لا دروست ده‌بێت به چوونه لای دكتۆر، به‌ڵام ده‌بێت بپرسین كه ئایا دكتۆر ئازار به منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئایا منداڵ پێویسته لای دكتۆر به‌شێك له جله‌كانی لابه‌رێت به مه‌به‌ستی پشكنین؟ ئایا دكتۆر ده‌بێت ده‌رزی لێبدات؟ ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك تێڕوانینی هه‌ڵه‌یه كه له‌وانه‌یه له‌مێشكی منداڵدا هه‌بێت كاردانه‌وه‌ی منداڵ له‌به‌رامبه‌ر دكتۆر زۆر جیاوازه. هه‌ندێكجار منداڵان زۆر شه‌رم ده‌كه‌ن‌و بێده‌نگ ده‌بن، هه‌ندێكجار ده‌قیژێنن، ده‌گرین‌و هاوار ده‌كه‌ن‌و له‌پڕ پێكه‌نین ده‌یانگرێت. منداڵ كه نه‌خۆش ده‌بێت هه‌ست به گوناه ده‌كات وا بیر ده‌كاته‌وه كه كارێكی ئه‌نجامداوه كه بوه‌ته هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌ی‌و شایه‌نی ئه‌و ده‌رد‌و ئازاره بووه. كلیلی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌و نه‌هێشتنی ترس لای منداڵ به‌رامبه‌ر به پزیشك دیاریكردنی ئه‌م ترسه‌و زۆر گفتوگۆكردنه له‌باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ منداڵ. به‌شێكی كه‌م له منداڵان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته نیه، زۆربه‌یان به‌تایبه‌تی له‌یه‌ك ساڵی تا شه‌ش ساڵی له بینینی كه‌سانی بێگانه‌و ته‌نانه‌ت پزیشكیش ده‌ترسن. له‌مجۆره هه‌ڵوێستانه پێویسته دایك‌و باوك بیری منداڵ گه‌شه پێبده‌ن‌و سوود وه‌ربگرن له‌و چیرۆكانه‌ی به شێوه‌ی وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ‌و به‌سه‌رهاتی چوون بۆ لای دكتۆر ڕوون ده‌كه‌نه‌وه، تا پیشانی منداڵه‌كه‌یانی بده‌ن. ته‌نانه‌ت ده‌بێت شمه‌كی یاریكردنی له‌شێوه‌ی كه‌لوپه‌ل په‌یدا بكه‌ن‌و پێویستیه پزیشكیه‌كان بۆ منداڵه‌كه‌یان بكڕن‌و پێی نیشان بده‌ن تا ئه‌و دیواری ترسه‌ی له‌مێشكیا دروستبووه دابڕمێت. دایكان ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی منداڵ ببه‌نه لای پزیشك ئاماده‌ی بكه‌ن، شه‌وێك پێشتر و زۆر به وردی هه‌موو شتێكی بۆ ڕوونبكه‌نه‌وه كاتێك ئه‌و ئاماده بوو به‌دڵنیایی‌و باوه‌ڕبه‌خۆبوونه‌وه ده‌توانێت ڕووبه‌ڕووی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بێته‌وه. دایكان‌و باوكان كاتێك ده‌رباره‌ی سووده‌كانی سه‌ردانی پزیشك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌یان قسه ده‌كه‌ن، بێگومان بناغه‌ی .ده‌بێت لای منداڵ له‌شوێنی وادا دایكان‌و باوكان ده‌توانن سوود وه‌ربگرن له‌به‌كارهێنانی هه‌ندێك وته بۆ نمونه ئه‌مڕۆ ده‌چین بۆلای دكتۆر تا بزانین گه‌وره بووی. كاتێك منداڵ بزانێت شتێكی وا ڕوونادات كه جێگای ترس بێت، هه‌ست به‌ئارامی ده‌كات‌و ترسه‌كه‌ی ده‌ڕه‌وێته‌وه. هه‌وڵبده‌ن كه منداڵه‌كه‌تان هاوڕێیه‌تی په‌یدا بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و دكتۆره‌ی كه سه‌ردانی ده‌كات تا بتوانی جاری دواتر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسانتر ڕازی بكه‌ی بۆ سه‌ردانی پزیشك، ئه‌گه‌ر سه‌ردانی پزیشك بۆ ئه‌وه بێت تا هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی منداڵ بێت، ئه‌وا پێویسته پێوانه‌ی گه‌شه‌كردن‌و ته‌ندروستی بكات. دڵنیابه ئه‌مانه هه‌ستێكی باش لای منداڵ دروست ده‌كات‌و حه‌ز ده‌كات كه سه‌ردانی دكتۆر بكات. ئه‌گه‌ر سه‌ردانی پزیشك بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی‌و چاره‌سه‌ره بۆ منداڵه‌كه‌ت ڕوونبكه‌ره‌وه كه پزیشك ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌رت بكات. تۆ پێویسته یارمه‌تی بده‌ی به‌وه‌ی هه‌ندێك شیكاری نه‌خۆشی ئه‌نجامبده‌یت. ئه‌و كاته‌ی پێویسته منداڵه‌كه بگوترێت، یان خوێنی لێوه‌ربگیرێت به‌مه‌به‌ستی پشكنین. به‌منداڵه‌كه‌ت بڵێ ده‌رزی ئازاری كه‌مه‌و زوو چاك ده‌بیته‌وه. ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت باوه‌ڕی كرد به‌مانه، تا كۆمه‌كت بكات، ترسی كه‌مده‌بێته‌وه. ئاماده‌یی ده‌روونی منداڵ بۆ سه‌ردانی پزیشك زۆر گرنگه دایك و باوك ده‌بێت پێی بڵێن كه دكتۆر ده‌یه‌وێت زانیاری له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه بزانێت له زمانی خۆته‌وه، پێی بڵێ كه چۆن نه‌خۆش كه‌وتیت، نیشانه‌كانی چی بووه‌و كه‌سی تر توشبووه له خوێندنگا یان نا؟ پێشینه‌ی نه‌خۆشی زۆر گرنگتره له‌و پشكنینانه‌ی كه بۆ ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشیه‌كه ده‌كرێت. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پزیشك بۆ منداڵان ڕوون ده‌كاته‌وه كه نه‌خۆشیه‌كه چۆن سه‌ری هه‌ڵداوه تا ئه‌و ترس‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی كه لای دروست بووه نه‌مێنێت. هه‌میشه كه ده‌ته‌وێت منداڵه‌كه‌ت به‌ریته لای دكتۆر هه‌وڵ ئه‌ده‌یت كه‌سێكی به‌ئه‌زموون بێت‌و قسه‌ی خۆش بێت‌و باش له‌هۆی نه‌خۆشی‌و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی بكۆڵێته‌وه، كه‌واته ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت كه‌مێك گه‌وره بووه ڕێگه بده خۆی پزیشك هه‌ڵبژێرێت. هه‌ندێك تێبینی‌و پێشنیار تا بتوانیت له ڕێگه‌یه‌وه یارمه‌تی منداڵه‌كه‌ت بده‌یت تا زاڵ‌بێت به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌یدا. پێش هه‌موو شتێك دكتۆرێك هه‌ڵبژێره كه منداڵه‌كه‌ت خۆشی ده‌وێت. سه‌ردانكردنی پزیشك‌و هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ڕوونبكه‌یته‌وه، هه‌وڵبده له‌ڕێگه‌ی كه‌لوپه‌لی پزیشكی نمایشی چوونه لای پزیشك‌و چاره‌سه‌ری بۆ ڕوونبكه‌یته‌وه. هیچ كات نه‌ڵێیت ئه‌گه‌ر خراپ بیت به‌قسه‌م نه‌كه‌یت ده‌تبه‌م ده‌رزیت لێده‌ده‌م، یان هه‌ڕه‌شه‌ی تری له‌م جۆره كه به پزیشك هه‌ڕه‌شه له‌منداڵه‌كه‌ت بكه‌یت. ته‌ربێتكردنی منداڵ به‌لێدانی ده‌رزی نابێت. سه‌ردانی پزیشك ڕێكبخه تا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت بدوێت‌و ترسی بشكێت. ئاشنایی‌و سه‌ردانی پزیشكێك كه منداڵه‌كه‌ت له‌لای ئه‌و هه‌ست به‌ئارامی ده‌كات زۆر گرنگه. خاك - كوردستانی نوێ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure