یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی دوای گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ یوب هاینكس بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك، بڕیاره له سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتوو راهێنه‌رێكی نوێ بكاته سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌كه‌ی. بایرن له ئێستادا به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی له بارودۆخێكی ناجێگیره‌و ده‌یه‌وێت وه‌رزی داهاتوو به به‌هێزی به‌رێته‌وه. كارگێڕی یانه‌كه پێشنیاری بۆ تۆماس یۆخێكی ئه‌ڵمانی و راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی بروسیا دۆتمۆند كردووه، له ئه‌گه‌ری رازیبوونی ئه‌و راهێنه‌ره وه‌رزی داهاتوو ده‌بێته راهێنه‌ری باڤارییه‌كان. تۆماس ته‌مه‌نی 44 ساڵه‌و له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند توانی چه‌ند نازناوێك بباته‌وه‌و ئاستی یانه‌كه‌ش به‌ره‌وپێش ببات. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure