دێنیس سوارێزی یاریزانی لاوی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی داوای له یانه‌كه‌ی كردووه هه‌لی یاریكردنی زیاتری پێبده له‌پێناو به‌شداریكردنی له مۆندیال. سوارێز داوای له ڤالڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كردووه كه هه‌لی یاریكردنی له یانه‌كه زیاتر پیبدات له‌پێناو ئه‌وه‌ی راهێنه‌ری ئیسپانیا بانگهێشتی یارییه‌كانی مۆندیالی روسیای بكات كه بڕیاره له 2018 ئه‌نجام بدرێت. دێنیس به كارگێڕی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه له ئه‌گه‌ری به‌شداری پێنه‌كردنی له یارییه‌كاندا ئه‌وا رووده‌كاته یانه‌ی ناپۆلی و له‌و یانه‌یه خۆی ده‌كاته یاریزانی سه‌ره‌كی. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure