ده‌روونناسانی زانكۆی Royal Holloway له له‌نده‌ن، به‌و ئاكامه گه‌یشتوون كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كاتی ماچكردندا چاویان لێكده‌نێن، له‌ڕاستیدا به شێوه‌یه‌كی دروست سه‌رنجی مێشكیان ده‌خه‌نه‌سه‌ر ئه‌ركێكی تایبه‌ت كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به هه‌سته‌كان. له‌ڕاستیدا مرۆڤه‌كان له رابردووش‌دا هه‌ر به‌وشێوه‌یه بوون و له‌كاتی ماچ و راموساندا چاویان لێكناوه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌رنج كۆكردنه‌وه له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی ده‌موچاوی كه‌سی به‌رامبه‌ر، دژوار ده‌بێت، هه‌روه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن توانای وێناكردن و تێگه‌یشتن له كه‌سی به‌رامبه‌ر داده‌به‌زێت، گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كه‌ن ناتوانن به سه‌رجه‌م هه‌سته‌كانه‌وه له‌و كرداره به‌شداربن. ماچه‌كان پێویستیان به سه‌رنجدانه Polly Dalton كه یه‌كێكه له لێكۆڵه‌رانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ڵێت: ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه روونیده‌كاته‌وه كه بۆچی كاتێك مرۆڤه‌كان ده‌یانه‌وێت سه‌رنجیان به‌ره‌و بابه‌تێكی تایبه‌ت ئاڕاسته بكه‌ن، چاویان لێكده‌نێن. چونكه له‌ڕێگه‌ی چاو لێكنان وه‌رگرتنی وێنا‌و زانیاری له‌ڕێگه‌ی چاوه‌وه راده‌گیرێت و به‌وشێوه‌یه مه‌جال بۆ به‌شێكی زۆرتر له مێشك فه‌راهه‌م ده‌بێت كه سه‌رنج بداته لایه‌نه جیاجیاكانی بابه‌ته هه‌نووكه‌ییه‌كه. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له گۆڤاری Experimental Psychology و به ناونیشانی "تێگه‌یشتن و توانای مرۆڤ" بڵاوبوه‌ته‌وه، كه ناوه‌ڕۆكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چۆن تێگه‌یشتنه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌خه‌نه‌سه‌ر هه‌سته‌كان. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا لێكۆڵه‌ران داوایان له 16 كه‌سی ئاره‌زوومه‌ند كرد تا ئه‌ركه‌كان له ئاستی جیاوازی دژواریدا ئه‌نجامبده‌ن، هاوكات به جوڵاندنی ده‌ستی چه‌پ یان راست كاردانه‌وه پیشان بده‌ن. له‌ئاكامدا ئه‌و به‌شداربووانه‌ی زۆرتر له یه‌ك ئه‌ركی وێناییان پێسپێردرابوو، هه‌ستیارییه‌كی كه‌متریان پیشاندا. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure