لەیارییەكانی هەفتەی 11ی خولی سێریا ئەی یانەی یۆڤانتۆس بووە میوانی یانەی ئەسی میلان و یارییەكەی لێ بردەوە .
لەویارییەدا گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس توانی بە تۆمار كردنی دوو گۆڵ بۆ یۆڤی سەركردایەتی بردنەوەكە بكات كاتێك لە خولەكەكانی 23 و 63 دوو گۆڵی بۆ یانەكەی تۆمار كردو یاری لوتكەی بە سودی خانمە پیرەكە كۆتایی پێبهێنێت.
بەوبردنەوەیەش یانەی یۆڤانتۆس توانی خاڵەكانی بەرز بكاتەوە بۆ 28 خاڵ و لە پلەی دووەمی خولەكەدایە بەشێوەی كاتی .
وە یانەی میلان سەرەرای ئەو هەموو گۆرانكارییە لەسەرەتای وەرزدا بەڵام بە 16 خاڵ لە پلەی هەشتەمدایە.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure