30/10/2017 09:04 AM

گیرۆنا ریاڵ مەدریدی توشی شكست كرد

یانەی گیرۆنا توانی لە یارییەكانی هەفتەی دەیەمی خولی لالیگای ئیسپانیدا بردنەوە بەسەر یانەی پاڵەوانی وەرزی رابردوو تۆمار بكات و سێ خاڵی گرنگ وەربگرێت.


هەرچەندە یانەی مەدرید بە پێكهاتەیەكی تەواوەوە بەشداری یارییەكەی كرد بەڵام نەیتوانی سەركەوتن تۆماربكات,سەرەتا ئیسكۆ ریاڵ مەدریدیی بە گۆڵێك پێشخست لەخولەكی 12دا وئەوگێمەش بەوتاكە گۆڵە بەكۆتا هات.


لە گێمی دووەمی یارییەكەداو لە خولەكەكانی سەرەتادا یانەی گیرۆنا توانی دوو گۆڵ لەماوەی چوار خولەكدا تۆمار بكات لەرێگەی كریستیان ستیوانی و كریستیان پۆرتو .


هەرچەندە یاریزانانی ریاڵ مەدرید هەوڵی زۆریاندا ئەنجامەكە بگۆرن بەڵام دواجار یارییەكە بەسودی یانەی خاوەن یاریگا بەكۆتا هات و سێ خاڵی گرنگیان لە یانەكەی شاری مەدرید وەرگرت.


بەو بردنەوەیەش گیرۆنا خاڵەكانی بووە 12 خاڵ و لەپلەی دەیەمدایەو ریاڵ مەدریدیش بە 20 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی سێەمدا مایەوە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved