31/10/2017 08:53 AM

ئەنتەر میلان بردنەوەیەكی تری تۆمار كرد

لە دویا یاری هەفتەی یانزەیەمی خولی ئیتاڵی دا یانەی ئەنتەر میلان لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی هێلاس ڤیرۆنا بویەوەو یارییەكەی لێ بردەوە .


لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا لە خولەكی 36 دا یاریزان برۆخۆ فالیرۆ توانی ئەنتەر میلان بە گۆڵێك پێش بخات و ئەو گێمەش بەوتاكە گۆڵە بەكۆتا هات.


لە گێمی دووەمدا یانەی خاوەن یاریگاو هاندەران توانی بە لێدانی سزاو لە خولەكی59 دا لەرێگەی پازینیەوە ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە .


دوای چەند خولەكێك پریسچ توانی جارێكی تر ئەنتەر پێش بخاتەوەو بیكاتە خاوەن گۆڵی دووەم لە خولەكی 67 دا.


یارییەك بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سودی ئەنتەر بەكۆتا هاتو خاڵەكانی بەرز كردەوە بۆ 29 خاَو گەرایەوە پلەی دووەمی خولەكە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved