له نووسه‌ری به‌ناوبانگ Franz Kafka ده‌گێڕنه‌وه كه وتویه‌تی "من ده‌بێت له ته‌نیاییدا كاربكه‌م، هه‌ڵبه‌ت نه‌ك چه‌شنی پیاوچاكێكی ناو ته‌كیه، نا ئه‌مه به‌س نییه، به‌ڵكو چه‌شنی پیاوێكی مردوو". گه‌ر ئێوه‌ش هاوشێوه‌ی ئه‌ون، ئه‌وه هه‌وڵێكی دڵخۆشكه‌ره، به‌وپێیه‌ی زانست ده‌ڵێت: ئێوه داهێنه‌رترو هۆشمه‌ندترن له زۆرینه‌ی خه‌ڵك. له‌ڕاستیدا ئێوه هاوشێوه‌ییتان هه‌یه له‌گه‌ڵ داهێنه‌ران بۆ نموونه وه‌كو Charles Darwin، Marcel Proust و Anton Tjekhov كه سه‌رجه‌میان به‌رامبه‌ر ده‌نگه‌ده‌نگ و هه‌راوهوریا هه‌ستیار بوون. ئه‌م په‌یوه‌ندییه پشتڕاسته به لێكۆڵینه‌وه‌ی تیمێك له لێكۆڵه‌رانی زانكۆی Northwestern، كه ئاكامی كاره‌كایان له گۆڤاری Neuropsychologia بڵاوبووه‌ته‌وه. ئه‌وان به فه‌راهه‌مكردنی بۆشاییه‌كی پارێزه‌ر له‌دژی سیگناله هه‌ست بزوێنه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆیان له نێوان رێژه‌ی هۆشمه‌ندی به‌رزو هه‌ستیاربوون به ده‌نگه‌ده‌نگ دۆزییه‌وه. لێكۆڵه‌ران سه‌ره‌تا توانای چاره‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی داهێنه‌رانه‌ی 97 به‌شداربوویان خسته‌به‌ر تاقیكارییه‌وه، دواتر هه‌مان تاقیكاری دووپاتكراوه به‌ڵام ئه‌مجاره له‌ژێر سێبه‌ری كۆمه‌ڵه فیكه‌ی كورت و به‌رز. ئه‌و كه‌سانه‌ی له تاقیكاری چاره‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی داهێنه‌رانه‌دا زۆرترین خاڵیان ده‌سته‌به‌ر كردبوو، له‌كاتی دوپاتبوونه‌وه‌ی تاقیكارییه‌كه‌دا زۆرترین كاریگه‌ری نه‌رێنیان له ده‌نگه ده‌نگه ئازاربه‌خشه‌كان وه‌رگرت. به‌ڕێوه‌به‌ری تیمی لێكۆڵینه‌وه‌كه Darya Zabelina له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: كه‌سانێك كه خاوه‌نی راده‌یه‌كی به‌رزی هۆشی داهێنه‌رانه‌ن، به شێوه‌یه‌كی نه‌گۆڕو به سه‌رجه‌م هه‌سته‌كانیانه‌وه به‌ره‌و تێگه‌یشتن ده‌چن و توانایه‌كی باشیان هه‌یه له ئاوێته‌كردنی تێگه‌یشتنه جیاوازه‌كان بۆ خوڵقاندنی تێگه‌یشتنێكی گشتی باشتر. به‌وهۆیه‌شه‌وه ده‌نگه زوێركاره‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وان داده‌نێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان ناتوانن لێكدانه‌وه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانیان بوه‌ستێنن، له كاتێكدا كه‌سانی كه‌متر داهێنه‌ر ئاسانتر له‌گه‌ڵیان ده‌گونجێن. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure